کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بۆرى 46ى هەناردەى نەوتى کەرکووک- جەیهان

بۆرى 46ى هەناردەى نەوتى کەرکووک- جەیهان

ئابووری

بۆریی دووەمی کەرکووک - تورکیا، هەناردەی نەوتی گەیاندووەتە 300 هەزار بەرمیل

هەستیار قادر

هەستیار قادر

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

رووداو دیجیتاڵ


خستنەوەگەڕی بۆریی دووەمی کەرکووک - تورکیا، بڕی هەناردەی نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە گەیاندووەتە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل؛ وەزارەتی نەوت چاوەڕێی چاککردنەوەی وێستگەیەکە لە زوممار بۆ ئەوەی بڕی هەناردەی هێڵی دووەم بە تەنیا بگەیێنێتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.


سەلیم رووکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو نەوتەی کە هەناردەکردنی لە رێگەی بۆریی دووەمی نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستی پێکردووە، نەوتی کەرکووک و بەسرەیە."


لە 17ی تشرینی دووەمەوە هێڵی دووەمی هەناردەی نەوتی کەرکووک - تورکیا خرایە کار، لە دوای زیاتر لە 12 ساڵ لە لەکارکەوتنی کە ئێستا رۆژانە 120 هەزار بەرمیل لەو بۆرییەوە هەناردە دەکرێت، سەلیم روکابی گوتی: "ئێستا بە دوو بۆری رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی تورکیاوە هەناردە دەکرێت و بڕەکەی لە زیادبووندایە."


وەزارەتی نەوتی عێراق پلانى وایە ئاستی هەناردەی رۆژانەی نەوت لە رێگەى بۆرى 46 بگەیێنێتە 500 هەزار بەرمیل و بۆ ئەوەش چاوەڕێی چاککردنەوەی وێستگەی IT2A دەکەن، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وادەیەکی دیاریکراو دانەنراوە بۆ ئەوەی بڕی هەناردەکە بگەیێنرێتە 500 هەزار بەرمیل.


حکومەتی عێراق لە دوو هێڵەوە نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە دەکات کە یەکێکیان هەرێمی کوردستانە و ئەوی دیکەیان بۆریی دووەمە کە ئەم هەفتەیە خرایەکار.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە هێڵی 46 سێ وێستگەی پاڵنانی هەناردەی نەوتی لەسەرە، یەکێکیان لە کەرکووک و ئەوی دیکە لە ناوچەی شەرگات لە سەلاحەدینە و وێستگەی سێیەمیش کە بە IT2A ناودەبرێت، لە زوومارە لە سنووری پارێزگای نەینەوا کە لەکار کەوتووە و ئێستا تیمە ئەندازیارییەکان سەرقاڵی چاککردنەوەیەن و "گرنگترین" وێستگەشە بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت لەو بۆرییەوە.


بۆریی 46ـی هەناردەی نەوت لە دوای کەرکووک دەچێتە سەلاحەدین و دواتریش بە نەینەوادا تێپەڕ دەبێت تاوەکو دەگاتە سنووری تورکیا؛ توانای بۆرییەکە لە سەرەتای دروستکردنیدا یەک ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو لە کۆمپانیای باکوور، ئێستا بۆرییەکە توانای هەناردەی ئەو بڕەی نەماوە.



بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە