کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنە مانگە دەستکردە کە لەلایەن (Satellite image ©2026 Vantor) گیراوە و بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی کەشتییەکی رووسی پیشان دەدات کە رۆژی 21ـی تشرینی دووەمی 2026 لە بەندەری بەنغازی لەنگەری گرتووە، پێش ئەوەی هێرشی بکرێتە سەر. وێنە: ئاژانسی فرانس پرێس

جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت
جیهان23-11-2026

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت

رووداو دیجیتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە هێرشی درۆنی بۆ سەر دوو کەشتی لە کەناراوەکانی لیبیا دەکات، کە یەکێکیان کەشتییەکی رووسییە و گومان دەکرێت رووداوەکە پەیوەندیی بە فراوانبوونی بازنەی جەنگی ئۆکرایناوە هەبێت.

رۆژی دووشەممە 23-11-2026، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا (UNSMIL) لە ئێکس نیگەرانیی بەرامبەر هێرشەکانی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بۆ سەر دوو کەشتی لە نزیک بەندەری شاری بەنغازی دەربڕی و داوای "لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ، سەربەخۆ و شەفاف"ـی کرد.

نێردەکە هۆشدارییشی داوە، "لیبیا بەرگەی ئەوە ناگرێت و نابێت ببێتە گۆڕەپانی جەنگە بیانییەکان."

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکانی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بەرپرسانی لیبیا رایانگەیاند، کەشتییەکی رووسی و کەشتییەکی دیکەی بازرگانی کە ئاڵای ماڵتای لەسەر بووە، لەلایەن درۆنی دەریایی بۆمبڕێژکراوەوە کراونەتە ئامانج، بەڵام سەرجەم تیمی کەشتیوانەکان رزگار کراون و بەهۆی برینی سووکەوە چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە.

میدیای لیبیا رایگەیاند، هێزە دەریایی و ئاسمانییەکان زیاتر لە 12 درۆنی دەریایی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک بەنغازی تێکشکاندووە.

هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای لیبیا

ئیدارەی رۆژهەڵاتی لیبیا کە لەلایەن خەلیفە حەفتەرەوە پشتیوانی دەکرێت، لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە، تەقینەوەکە لە نێو کەشتییەکی رووسیدا روویداوە کە لە بەندەرەکەدا لەنگەری گرتبوو.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "گومان دەکرێت کەشتییەکە بە درۆن هێرشی کرابێتە سەر؛ کەشتییەکە لە رێگەی گەڕانەوە بووە بۆ رووسیا و تەنیا بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی و پێداویستی وەستابوو."

دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی لیبیا ئاماژەیان بەوەش کردووە، لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ رووسیا دەستپێدەکەن و رایانگەیاندووە، لیبیا "لایەنێک نییە لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا."

لە بەرامبەردا، حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی لە تەرابلوس بە سەرۆکایەتیی عەبدولحەمید دەبیبە، نیگەرانیی خۆی لە بەکارهێنانی بەندەر و دامەزراوە سڤیلەکان لە چالاکییەکانی پەیوەست بە جەنگە دەرەکییەکان دەربڕی و رایگەیاند، هەموو هەوڵێک بۆ گۆڕینی لیبیا بۆ "گۆڕەپانی جەنگە نێودەوڵەتییەکان" رەتدەکەنەوە.

ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت کە رۆژی شەممە درۆنێک لە رۆژهەڵاتی دەریای باڵتیک و لە نزیک سنووری ئاویی فینلاند هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری رووسی و پاسەوانی سنووری فینلاند رایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن ئۆکرایناوە کراوە.

پێشتریش لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا، کەشتییەکی گواستنەوەی گازی شلی رووسی، کە بەشێک بوو لە "کەشتییە سێبەرەکانی" رووسیا بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی رۆژئاوا، دوای هێرشێک لە کەناراوەکانی لیبیا ژێرئاوکەوت و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، ئۆکراینای بە هێرشەکە تۆمەتبار کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت
جیهان23-11-2026

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە