کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یەکێک لە پۆستەرە فەرمییەکانی یارییەکە

یەکێک لە پۆستەرە فەرمییەکانی یارییەکە

جیهان

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات
جیهان23-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت
جیهان23-11-2026

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت

رووداو دیجیتاڵ


یاریی ڤیدیۆیی جی تی ئەی 6، ریکۆردێکی مێژوویی لە جیهانی پیشەسازیی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا تۆمار کرد، تەنیا لە یەکەم رۆژی بڵاوبوونەوەیدا توانی 3.79 ملیار دۆلار داهات کۆبکاتەوە؛ بەمەش بووە گەورەترین دەستپێکی هەر بەرهەمێکی هونەری و کاتبەسەربردن لە مێژوودا.


کۆمپانیای رۆکستار بڵاویکردەوە، ئەم داهاتە خەیاڵییە تەنیا هی رۆژی پێنجشەممە 19-11-2026ـە کە یەکەم رۆژی فرۆشتنی یارییەکە بووە لە بازاڕەکانی جیهاندا. پێش بڵاوبوونەوەی فەرمیشی، 32.5 ملیۆن کۆپی لە یارییەکە بە شێوەی پێشوەختە فرۆشرابوون کە بەهاکەیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بوو.


سام هاوسەر، دامەزرێنەر و سەرۆکی ستۆدیۆی رۆکستار رایگەیاند: "بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو سەرسام بووین بەو پێشوازییە گەرمەی یاریزانان لە سەرانسەری جیهانەوە."


داهاتی یەک رۆژی لە کۆی داهاتی بەهێزترین فیلمەکانی مێژوو زیاتر بوو


ئامارە داراییەکانی یارییەکە هەموو پێشبینییەکانی بازاڕی تێپەڕاندووە و بەراوردکردنی لەگەڵ بەرهەمەکانی دیکە قەبارەی سەرکەوتنەکەی دەردەخات:


بەراورد بە بەشی پێشووی (GTA V): بەشی پێنجەمی یارییەکە لە ساڵی 2013ـدا لە 24 کاژێری یەکەمدا نزیکەی 800 ملیۆن دۆلاری کۆکردبووەوە و سێ رۆژی پێچوو تاوەکو گەیشتە یەک ملیار دۆلار، واتە داهاتی رۆژی یەکەمی (GTA 6) نزیکەی پێنج هێندەی بەشی پێشوویەتی.


تێپەڕاندنی سینەما: فیلمی (Avengers: Endgame) کە پڕداهاتترین فیلمی مێژووی سینەمایە و لە ماوەی تەواوی نمایشکردنیدا نزیکەی 2.94 ملیار دۆلاری کۆکردبووەوە، نەیتوانیوە بگاتە داهاتی تەنیا یەک رۆژی (GTA 6). هەروەها یارییەکە پێش پڕداهاتترین فیلمی ئەم ساڵیش (Spider-Man: Brand New Day) کەوتەوە کە کۆی داهاتەکەی 2.52 ملیار دۆلار بوو.


تێپەڕاندنی کۆمپانیا گەورەکان: داهاتی یەک رۆژی ئەم یارییە لە کۆی داهاتی ساڵانەی ساڵی 2025ـی کۆمپانیای (Nexon) زیاتر بوو کە گەورەترین کۆمپانیای یارییە ئەلیکترۆنییەکانی کۆریای باشوورە.


ئینتەرنێتی جیهانی تەقاندەوە


یارییەکە لەسەر هەردوو سەکۆی (PlayStation 5) و (Xbox Series X|S) بڵاوکراوەتەوە و نزیکەی سێ لەسەر چواری فرۆشە سەرەتاییەکان لەسەر پلەیستەیشن 5 بووە.


بەهۆی ئەوەی قەبارەی فایلەکەی 212 گێگابایتە، داگرتنی یارییەکە لە یەکەم شەودا گوشارێکی بێوێنەی خستە سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێتی جیهان.


کۆمپانیای كڵاود فلێر بڵاویکردەوە، لە نیوزیلاند کە یەکەم وڵات بوو یارییەکەی تێدا کارا بوو، ترافیکی خزمەتگوزارییەکانی رۆکستار [جموجوڵی ئینتەرنێت] 14.8 هێندە زیادیکردووە؛ لە ئوسترالیا 11.2 هێندە، لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا 9.3 هێندە و داگرتنی یارییەکە لە بەریتانیا 8.6 هێندەی ئاستی ئاسایی بەرزبووەتەوە.


هاوکات لە ماوەی 26 کاژێری یەکەمدا، بینەران لە سەرانسەری جیهان 118 ملیۆن کاژێر سەیری پەخشی راستەوخۆی یارییەکەیان کردووە.


چیرۆکی یارییەکە و وردەکارییە نوێیەکان


کۆمپانیای رۆکستار زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری لە پەرەپێدانی ئەم یارییەدا خەرج کردووە، بەمەش بووەتە گرانبەهاترین یاریی ڤیدیۆیی لە مێژوودا. یارییەکە دوای دوو جار دواخستن و رووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی هاککردن لە ساڵی 2022، دواجار بڵاوکرایەوە.


رووداوەکانی یارییەکە لە شاری (ڤایس) لە ویلایەتی خەیاڵیی (لیۆنیدا) روودەدەن کە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا وەرگیراوە. چیرۆکەکە باس لە دوو کارەکتەری سەرەکی دەکات بە ناوەکانی (لوسیا) و هاوبەشەکەی (جەیسن) کە سەربازێکی پێشووە و لە کاری باندە تاوانکارییەکانەوە تێوەدەگلێن.


لەم بەشە نوێیەدا، یارییەکە زۆر لە راستییەوە نزیککراوەتەوە؛ یاریزان دەبێت ئاگاداری ئاستی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلەکەی بێت، چاودێریی پۆلیس زۆر تووندتر کراوە و تەنانەت چاککردنەوەی ماڵیشی تێدایە. هەروەها زیاتر لە 20 وێستگەی رادیۆیی و چەندین پۆدکاستی تایبەت بە تاوانە راستەقینەکانی تێدا جێگیر کراوە.


هەڵسەنگاندنی رەخنەگران و قەدەخەکردنی لە چەند وڵاتێک


یارییەکە لە پێگەی جیهانیی (مێتاکریتیک) نمرەی 99 لە 100ـی بەدەستهێناوە، کە بەرزترین نمرەی مێژووە بۆ هەر یارییەکی ئەلیکترۆنی. هەروەها بۆ هەشت خەڵاتی جیاواز لە رێوڕەسمی (The Game Awards) بەربژێر کراوە کە بڕیارە لە 10ـی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت.


هێشتا رۆکستار وادەی بڵاوکردنەوەی یارییەکەی بۆ کۆمپیوتەر (PC) و بەشی ئۆنلاین (Multiplayer) رانەگەیاندووە. لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی بوونی دیمەنی تووندوتیژی و تاوانەوە، بڵاوکردنەوەی فەرمیی یارییەکە لە هەریەکە لە وڵاتانی رووسیا، چین، لوبنان و قەتەر پلانی بۆ دانەنراوە و لە ژاپۆنیش بەشێک لە دیمەنەکانی سانسۆر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات
جیهان23-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت
جیهان23-11-2026

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان خەونەکەی هێنایە دی و لە هۆلیوود دەرکەوت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە