کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە: Reuters

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە: Reuters

جیهان

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە 19 رۆژی ئەم مانگەدا 458 کەشتی لە کەنداو هاتووچۆیان کردووە
جیهان23-11-2026

لە 19 رۆژی ئەم مانگەدا 458 کەشتی لە کەنداو هاتووچۆیان کردووە

رووسیا بانگهێشتی نێردەی ئیستۆنیا دەکات و هۆشداریی "جەنگ" دەدات
جیهان23-11-2026

رووسیا بانگهێشتی نێردەی ئیستۆنیا دەکات و هۆشداریی "جەنگ" دەدات

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی ئۆکراینا داوا دەکات بە زووترین کات دانوستاندنی نوێ لەگەڵ رووسیا و بە بەشداریی سەرکردەکانی ئەورووپا بکرێت، هاوکات داواکارییەکەی بۆ بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە هاوپەیمانیی ناتۆ دووپاتکردەوە.


رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2026، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، گوتارێکی ڤیدیۆیی پێشکێشی ژمارەیەک پەرلەمانتاری وڵاتانی ناتۆ لە بەرلین کرد و پێشوازی لە هەوڵە نوێیەکان بۆ دانوستاندنی ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ کرد.


سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، "دەبێت هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکە؛ ئۆکراینا، ئەورووپا، ئەمریکا و رووسیا، بە زووترین کات بکرێت. ئێمە ئامادەین بۆ ئەمە، تەنانەت ئەگەر سبەیش بێت."


لە ماوەی رابردوودا حکومەتەکانی ئەورووپا لە گفتوگۆکان بێبەشکرابوون، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا هەوڵەکانیان بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکاندا زیاتر بووە، بە جۆرێک گوشارەکان بۆ ئەو مەبەستە چڕتر بوونەتەوە. زیلینسکی رایگەیاند، لە هاوبەشەکانیانەوە بیستوویانە دەیانەوێت پێش جەژنی کریسمس کۆبوونەوەکە بکرێت، بەڵام هیوادارن زووتر بکرێت.


داواکاری بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ


زیلینسکی کە وڵاتەکەی لە شوباتی 2022ـەوە لەگەڵ رووسیا لە جەنگدایە، چەندین جار داوای کردووە رێگەیان پێبدرێت ببنە ئەندامی ناتۆ، نەک تەنیا وەرگرتنی گرەنتیی ئەمنی لە وڵاتانی هاوپەیمانییەکە. ئەو پێیوایە ئەزموونی جەنگیی ئۆکراینا، پیشەسازییە بەرگرییە پێشکەوتووەکانی و سوپا گەورەکەی، سوود بە هاوپەیمانەکانی دیکە دەگەیێنێت.


سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی بەرلینی گوت، "ناتۆ وەڵامەکەیە، بە بوونی سوپایەکی بەهێزی ئۆکرایناشەوە، بەدڵنیاییەوە ناتۆ خۆی بەهێزتر دەبێت." بەڵام ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ناتۆ دوودڵیی خۆیان لە بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە هاوپەیمانییەکە نیشانداوە.


هەڵوێستی ناتۆ و ئەمریکا


مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کە دوای زیلینسکی لە هەمان بۆنەدا قسەی کرد، جەختی لە پشتیوانیی هاوپەیمانییەکە بۆ ئۆکراینا کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە بە ئەندامبوون پێویستی بە کۆدەنگییە.


رووتە گوتی، "ئێستا هەموو هاوپەیمانەکانی ناتۆ لەسەر ئەوە کۆک نین کە رێگە بە ئۆکراینا بدرێت ببێتە ئەندام،" بەڵام بە تووندی ئەو بیرۆکەیەشی رەتکردەوە کە هێزەکانی دەرەوەی وەک رووسیا بتوانن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کێ دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانییەکە.


هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکی پشتیوانانی ئۆکراینا لە بەرلین، جارێد کۆشنەر، نێردەی ئەمریکا رایگەیاند رەنگە واشنتن بیر لەوە بکاتەوە گرەنتییەکی ئەمنی هاوشێوەی مادەی 5ـی پەیماننامەی باکووری ئەتڵەسی، وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاشتی، بداتە ئۆکراینا. بەڵام زیلینسکی پێیوایە پرسیاری گەورە لەسەر چۆنیەتی کارکردنی ئەو گرەنتییانە بەبێ پابەندبوونی تەواوەتی ناتۆ ماوەتەوە.



بابەتی پەیوەندیدار

لە 19 رۆژی ئەم مانگەدا 458 کەشتی لە کەنداو هاتووچۆیان کردووە
جیهان23-11-2026

لە 19 رۆژی ئەم مانگەدا 458 کەشتی لە کەنداو هاتووچۆیان کردووە

رووسیا بانگهێشتی نێردەی ئیستۆنیا دەکات و هۆشداریی "جەنگ" دەدات
جیهان23-11-2026

رووسیا بانگهێشتی نێردەی ئیستۆنیا دەکات و هۆشداریی "جەنگ" دەدات

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە