کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

ئەنجوومەنی دەوڵەت هەفتەی داهاتوو بۆچوونی لەبارەی داهاتی نانەوتی دەداتە حکومەتی عێراق

زانا کایانی

زانا کایانی

16-09-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانا کایانی
زانا کایانی16-09-2025

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆبووەوە،بەڵام باسی دۆسیەی داهاتی نانەوتی نەکراوە، دوو راوێژکارەکەی هەرێمی کوردستانیش ئامادە نەبوون.
 
شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران رۆژی سێشەممە، 16-9-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چوارشەممە 17-9-2025 ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ خوێندنەوەیەکیان بۆ پرسی داهاتی نانەوتی نەکردووە.''
 
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە: "لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی دەوڵەت باسی کێشەی داهاتی نانەوتی نێوان هەولێر و بە‌غدا ناکرێت، بەڵکو ئەنجوومەنەکە هەفتەی داهاتوو بۆچوونی خۆی دەداتە ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی.''
 
لە لایەکی دیکەوە پەیوەست بە نەوت، تەنیا یەک کێشە لە نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی عێراق ماوە بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
 
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "کۆمپانیا نەوتییەکان داوایان لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە کردووە خاڵێک بۆ رێککەوتن زیاد بکرێت، ئەویش ئەوەیە لەئەگەری درووستبوونی کێشە بۆ ریککەوتنی سێ قۆڵی، لە نێوان کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق یەکلاییکردنەوەی کێشەکە ببرێتە دادگەی لەندەن یان پاریس نەک لە دادگەکانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە. بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت دادگەکانی عێراق کێشەکان یەکلایی بکەنەوە نەک دادگەی وڵاتانی دیکە."
 
ئەم گفتوگۆیانە لە کۆبوونەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە کە لە رێگەی ئۆنلاینەوە  کۆبوونەوە، رووداو زانیوییەتی لێکنزیبوونەوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە