کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

ئەندامانی گرووپی (BTS) لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

کولتوور

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

پەسار فایەق

پەسار فایەق

14-01-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەسار فایەق
پەسار فایەق14-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت
کولتوور 21-11-2026

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت
کولتوور 16-11-2026

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە
کولتوور 28-10-2026

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە


رووداو دیجیتاڵ

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوی گرووپەکە، گەشتە نوێیەکەیان لە نیسانی 2026 لە کۆریای باشوور دەستپێدەکات و تاوەکو ئاداری 2027 بەردەوام دەبێت. گەشتەکە پتر لە 70 کۆنسێرت لەخۆدەگرێت و شارە گەورەکانی ئاسیا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، ئوسترالیا و ئەوروپا بەسەر دەکاتەوە.
 
گەشتەکە دەبێتە یەکەمین نمایشی سەرەکیی گرووپەکە دوای گەشتی (Permission to Dance on Stage) کە لە 2021-2022 ئەنجامی دا.
 
لەبارەی بلیتەکانەوە، کۆمپانیای (هایب - HYBE) کە بەڕێوەبەری کارەکانی گرووپەکەیە، ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژانی 22 و 23ـی کانوونی دووەم، فرۆشتنی پێشوەختە دەستپێدەکات، لە 24ـی کانوونی دووەم فرۆشتنی گشتی بۆ هەموو جیهان دەستپێدەکات.
 
بەم دواییە کۆمپانیای (بیگ هیت میوزیک) ئاشکرای کرد، گرووپی (BTS) لە 20ـی ئاداری داهاتوودا بە بەرهەمی نوێ دەگەڕێنەوە. گرووپەکە بۆ نزیکەی چوار ساڵ لە کارە هونەرییەکان دابڕا، بەهۆی ئەوەی هەر حەوت ئەندامەکەیان ناچار بوون خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە کۆریای باشوور ئەنجام بدەن.
 
شوگا، دوایین ئەندامی گرووپەکە بوو کە لە حوزەیرانی 2025 ئەرکەکەی تەواو کرد.
 
گرنگترین وێستگەکانی گەشتە هونەرییەکە کە زنجیرە کۆنسێرتێک لەخۆدەگرێت:
 
نیسانی 2026: دەستپێکردنی گەشتەکە لە گۆیانگ، کۆریای باشوور و پاشان تۆکیۆ.
 
ئایاری 2026: کۆنسێرت لە فلۆریدا، تەکساس، مەکسیکۆ سیتی و کالیفۆرنیا.
 
حوزەیران و تەممووزی 2026: گەشتەکە دەگاتە ئەورووپا مەدرید، بروکسل، لەندەن، میونشن و پاریس.
 
ئاب و ئەیلوولی 2026: گەڕانەوە بۆ ئەمریکای باکوور و کەنەدا.
 
تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی 2026: کۆنسێرتەکانی ئەمریکای باشوور لە کۆڵۆمبیا، پیرۆ، چیلی، ئەرژەنتین و بەرازیل.
 
کانوونی یەکەمی 2026: وێستگەکانی ئاسیا لە تایوان، تایلەند، مالیزیا، سەنگاپوورە و جاکارتا.
 
شوبات و ئاداری 2027: کۆتاییهێنان بە گەشتەکە لە ئوسترالیا لە میلبۆرن و سیدنی و لە کۆتاییدا هۆنگ کۆنگ و فلیپین.
 
 

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت
کولتوور 21-11-2026

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت
کولتوور 16-11-2026

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە
کولتوور 28-10-2026

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە