رووداو - هەولێر
نووسه‌رى گه‌نجى كوردى باكوورى كوردستان ئینان ئهرگلۆ، یه‌كه‌مین كتێبی خۆى به زمانى كوردى بڵاوكرده‌وه.
كتێبه‌كه‌ى ئینان كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه به‌ناوى "تێبینییه‌ك" به شێوه‌زارى كرمانجى نووسراوه. كتێبه‌كه له 112 لاپه‌ڕه پێكدێ و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ى ئا‌ڤێستا له له ئیستانبوڵ چاپ و بڵاكراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى ئه‌مازۆن كه تایبه‌ته به فرۆشتنى په‌رتووك به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى، له‌گه‌ڵ نمایشكردنى په‌رتووكه‌كه بۆ فرۆشتن، به‌شێك له چیرۆكى "تێبینییه‌ك" كه یه‌كێك له چیرۆكه‌كانى كتێبه‌كه و ناونیشانى كتێبه‌كه‌شه، داناوه: "دڵم پێمده‌ڵێت قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت هه‌ڵبگره و به‌رده‌وام بنووسه، به‌ڵام من نانووسم".
ئینان ئهرگلۆ، دانیشتووى ئیستانبوڵه. ده‌رچووى به‌شى زمان و ئه‌ده‌بیاتى كوردییه له زانكۆى ئارتوكلۆ له ماردین. پێش ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه، كتێبێكى دیكه‌ى به زمانى توركى به‌ناوى (كرمزدا گهچهنلهر) بڵاوكردووه‌ته‌وه.


