لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، بارودۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەروا ئاڵۆز ماوەتەوە و ململانێکان دووبارە بوونەتەوە و درێژەیان کێشاوە. ئەمەش بە تووندی پرۆسەی گەشەپێدانی ناوچەکەی تێکداوە و ئازارێکی قووڵی بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە هێناوە. چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە شەڕ، بەرەوپێشبردنی ئاشتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری بەردەوام، بووەتە خەمی هاوبەش و ئامانجی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە. لهم دواییانەدا، سەرۆک شی جینپینگ سەردانێکی سەرکەوتووی بۆ میسر ئهنجامدا. لە وتووێژەکانیدا لەگەڵ سەرۆک عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک شی ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی چینی پشتیوانی لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دراوسێیەتیی باش و دۆستانە، پابەندبوون بە دیدگای ئاسایشی هاوبەش، هەمەلایەن، ههماههنگ و بەردەوام و لە بنیاتنانی پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. بۆ ئەم مەبەستە، سەرۆک شی چوار پێشنیاری خستەڕوو.
یەکەم، ئازادکردنی هێزی ناوخۆیی بۆ ئاسایشی هاوبەشی ناوچەکە. پێویسته گهلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خۆیان بڕیاردهربن له كاروباری خۆیاندا. پێویسته دژایەتی دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان بکرێت. پێویسته پشتیوانی لە وڵاتانی ناوچەکە بکرێت بۆ بەهێزکردنی دیالۆگ لەسەر ئاشتی و ئاسایش، بۆ تاوتوێکردنی داڕشتنەوەی پێکهاتەی ئاسایش لە ناوچەکەدا، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بە دەستی خۆیان بێت.
دووەم، بەرەوپێشبردنی بەڕێوەبردنی هەمەلایەنەی ئاسایشی هاوبەشی ناوچەکە. ئەو کێشە زۆر گهرم و بەیەکەوەبەستراوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیان بە چارەسەری هەمەلایەنە هەیە. ههروهها کێشەی فەلەستین هەر لە ناوەندی کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە و نابێت لە هیچ کاتێکدا پشتگوێ بخرێت یان پەراوێز بخرێت.
سێیەم، بەهێزکردنی بنەمای گەشەپێدانی ئاسایشی هاوبەشی ناوچەکە. سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بنەڕەتدا پشت بە گەشەپێدان دەبەستێت. لایەنی چینی ئامادەیە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە کار بکات بۆ پاراستنی ئاسایشی رێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانی، بەرەوپێشبردنی ههماههنگی بۆ گەشەپێدان، بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە، ورده ورده زیادکردنی متمانەی هاوبەش و نەهێشتنی زەمینەی پەروەردەکردنی ململانێکان.
چوارەم، بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی لەسەر ئاسایشی هاوبەشی ناوچەکە. پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی ڕێنماییە بنەڕەتییەکانن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەتایبەتی وڵاتە گەورەکانی دەرەوەی ناوچەکە، پێویسته دوو ستاندارد رەت بکەنەوە، رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە بگرن، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزن. پێویسته پشتیوانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت بۆ گێڕانی رۆڵێکی بهرجهسته لە کاروباری ناوچەکەدا.
ئەم چوار پێشنیارە دەست دەخەنە سەر جەوهەری کێشەکە و وەڵامی ئەو كێشه ئاسایشییە دەدەنەوە کە ماوەیەکی دوورودرێژە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتووەتەوە. کێشە گەرمەکانی ناوچەکە بهستراون بهیهكهوه، ململانێکان دووبارە دەبنەوە و ناکۆکییە جۆراوجۆرەکان بە قووڵی لێک ئاڵاون. راستییەکان جار لەدوای جار سەلماندوویانە کە هێز ناتوانێت ئاسایش بهێنێت و ئاشتیی بەردەوامیش لە دەرەوەوە پێشکێش ناکرێت. رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایشە کە لەسەر راستییەکانی ناوچەکە بنیات نرابێت و رەچاوی نیگەرانییە رەواکانی هەموو لایەک بکات. بە کارکردن لەسەر چوار ئاراستە — ئازادکردنی هێزی ناوخۆیی، بەرەوپێشبردنی بەڕێوەبردنی هەمەلایەنە، بەهێزکردنی بنەمای گەشەپێدان و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێودەوڵەتی — ئەم پێشنیارانە رهنگدانهوهی خواسته هاوبەشهكانی وڵاتانی ناوچەکەن بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بە دەستی خۆیان بێت.
ئەم چوار پێشنیارە بەرپرسیارێتی چین دەردەخەن و رێگەچارەی چین بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەوڵەمەندتر دەکەن. لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا، بەرامبەر بە خراپبوونی خێرای بارودۆخی ناوچەکە، سەرۆک شی پێشنیارێکی چوارخاڵی خستە ڕوو سەبارەت بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: پابەندبوون بە بنهمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە، پابەندبوون بە بنهمای سەروەری نەتەوەیی، پابەندبوون بە بنهمای سهروهری یاسای نێودەوڵەتی، پابەندبوون بە هەماهەنگی نێوان گەشەپێدان و ئاسایش. ئەمەش بووه ڕێنمایهكی کردار بۆ گواستنەوەی ناوچەکە لە ئاژاوەوە بۆ سەقامگیری. لە مانگی ئابدا، سەرۆک شی چوار بنهمای خستە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین، کە رێککەوتنی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرێکی پێشوهخته، هەمەلایەنە، دادپەروەرانە و بەردەوام پێکهێنا. ئەو پێشنیارانەی ئێستا خراونەتەڕوو، پەیوەندییەکی نزیکیان بە دوو پێشنیارەکەی پێشووەوە هەیە و تەواوکەری ئەو پێشنیارانەن و پێکەوە چارەسەرێکی سیستماتیکی بۆ چارەسەرکردنی پرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێکدەهێنن.
بە جەختکردن لەسەر ئاسایشی هاوبەش، ئەم چوار پێشنیارە وەڵامی ئەو پرسیارە بنەڕەتییانە دەدەنەوە کە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چ جۆرە پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش بنیات بنێت، چۆن بنیاتی بنێت و کێ بنیاتی بنێت. رێز لە مافی وڵاتانی ناوچەکە دەگرن بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بە دەستی خۆیان بێت، لە هەمان کاتدا جەخت لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکهنهوه، و ئاسایش بە توندی بە گەشەپێدانەوە دەبەستنەوە. لەگەڵ دەستپێشخەریی ئاسایشی جیهانی، ئەم پێشنیازانە ڕێگایەکی بژاردەیی بۆ چارەسەرکردنی كێشهی ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشکێش دەکەن و رێگایەک بۆ پێشەوە دەخەنەڕوو.
وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدوای بەرژەوەندیی سیاسی خۆپەرستانەدا ناگەڕێت، بەدوای هیچ ناوچەیەکی کاریگەریدا ناگەڕێت و هیچ رووبەڕووبوونەوەیەکی دروست ناکات. چین رێخۆشکەر بوو بۆ ئاشتبوونەوەی مێژوویی نێوان سعودیە و ئێران و بۆ واژووکردنی راگەیەندراوی بەیجینگ لەلایەن لایەنە فەلەستینییەکانەوە، هەمیشە بە هەستی بەرپرسیارێتی وڵاتێکی گەورەوە بۆ ئاشتی کاری کردووە. ئەوەی چین هیوادارە بیبینێت، رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاست کە ئاشتی و سەقامگیری، دادپەروەری و یهكسانی، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی تێیدا دهستهبهر بێت.
لێرە لە هەولێر، گرنگی کردەیی ئەم چوار پێشنیارە زیاتر هەست پێدەکەین. هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر لە شەڕ ئازاری چێشتووە و بۆیە زیاتر بههای ئاشتی دەزانێت. چاوەڕوانی ژینگەیەکی ئاسایشی سەقامگیر و پێشبینیکراوی ناوچەیی دەکات، و هیوادارە وزە و سەرچاوەکانی تەرخان بکات بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک. ئەو دیدگای ئاسایش و بۆچوونە گەشەپێدانانەی چین پشتگیریان لێدەکات، زۆر لەگەڵ ئەو پێداویستییانە دەگونجێن کە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر پێویستی پێیهتی كه بریتییه له ئاسایش و گەشەپێدان.
پەندێکی کۆنی چینی دەڵێت: "ئەوەی دەیەوێت دارێک بەرز ببێت، پێویسته سەرەتا ڕەگەکانی بەهێز بکات." پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە شەو و رۆژێك بنیات نانرێت، بەڵام هەر دیالۆگێک، هەر کردەوەیەکی ههماههنگی و هەر ئاشتبوونەوەیەک خشتێکی بۆ زیاد دەکات. چین ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ناوچەکە، لەوانەش هەرێمی کوردستانی عێراق، کار بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو چوار پێشنیارەی بنیاتنانی پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێشنیارە چوارخاڵییەکەی پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، و چوار بنهماكهی چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین، تاوەکو ئەم زەوییە کۆن و دەوڵەمەندە بتوانێت له بڵێسەی جەنگ رزگاری ببێت و جارێکی تر ببێتەوە ماڵێک کە شارستانییەتەکان تێیدا کۆببێتهوه و خۆشگوزەرانی تێیدا هاوبەش بكرێت.
* لیو جیون، كۆنسووڵی گشتیی چین له ههولێر

.jpg&w=3840&q=75)

