کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بیروڕا

پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شێرکۆ میروەیس
شێرکۆ میروەیس

26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140
بیروڕا25-11-2026

دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140

مەحموود بابان
مەحموود بابان
ئەگەر ناکۆک نەباین!
بیروڕا25-11-2026

ئەگەر ناکۆک نەباین!

عارف قوربانی
عارف قوربانی
چەتری دەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستان
بیروڕا24-11-2026

چەتری دەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستان

هاوڕێ تۆفیق
هاوڕێ تۆفیق

دوایین هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدانە لەدوای کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی سەرۆکایەتییەکان لە بەغدادا، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەک لە 1ـی کانوونی یەکەمی 2026ـدا بە ئامادەبوونی هەر چوار سەرۆکایەتییەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان. لە راگەیێندراوی فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیشدا، جەخت لە پشتیوانیکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، رووبەڕووبوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت و لێپرسینەوە کراوەتەوە؛ ئەو خاڵانەی رێک لەگەڵ ناوەڕۆکی بڕیارەکانی زەیدیدا یەکدەگرنەوە. لێرەدا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: ئایا ئامانج لەم هەنگاوە، دۆزینەوەی دەرچەیەکە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی زەیدی و رازیکردنی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بەو راسپاردانە، یان بەراستی هەوڵێکی جیددییە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی راستەقینە بە ئاراستەی چارەسەر؟


لە هەمان راگەیێندراودا، باس لە میوانداریکردنی هەندێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، یان "هەر لایەنێکی یارمەتیدەر" کراوە. هەرچەندە ناوی هیچ لایەنێکی دەرەکی بە فەرمی نەهاتووە، بەڵام ئەم دەستەواژەیە وەک خوێندنەوەیەک دەرگا بۆ ئەو ئەگەر و گومانە دەکاتەوە کە تۆم باراک لە هەمان کۆبوونەوەدا بەشداربێت. ئەم جۆرە ئاماژە و جووڵانە، هەڵوێست و ناوبژیوانییەکانی تۆم باراکمان لە رۆژئاوای کوردستان و دیمەشقدا بیردەخاتەوە، هاوکات هەڵوێستە نەرێنییەکانی سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و سووریا و هەوڵەکانی گەڕانەوە بۆ مەرکەزییەتمان دەهێنێتەوە یاد.


لەکاتێکدا بڕیارەکانی زەیدی بە پشتیوانیی تۆم باراک و لێدوانەکانی فایەق زێدان لە پەیمانگەی چاتم هاوس لە لەندەندا گرێدراون، ئەگەری هاتن و بەشداریکردنی تۆم باراک وەک لایەنێکی یارمەتیدەر لە کۆبوونەوەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادا، وەک نیشاندانی "بێچووە گورگ" وایە بە کورد، بە مەبەستی ناچارکردنی بۆ چوونەژێرباری داواکارییەکانی زەیدی و زێدان.


ئەم دۆخە لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی بەغدا وەک "مینۆی چێشتخانە و کافێکان" مامەڵە لەگەڵ دەستووردا دەکەن؛ هەر بڕگەیەک لە خزمەتی زاڵکردنی مەرکەزییەت و بچووککردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمدا بێت، لە ماوەی چەند کاژێرێکدا لەلایەن دادگەوە تەفسیری بۆ دەکرێت و دەکرێتە بڕیاری یەکلاکەرەوە. لەبەرامبەردا، زیاتر لە 20 ساڵە مافە دەستوورییەکانی کورد بە بیانووی هەموارکردنەوەی دەستوور و چاوەڕوانیی دەرفەتی گونجاو، دوادەخرێن.


لەبەر ئەم هۆکارانە، پێویستە بە هەستیاری و وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەگەری هاتن و بەشداریکردنی تۆم باراک بکرێت، چونکە بڕیارەکانی زەیدی، تەفسیرەکانی زێدان و ئەم جووڵە چاوەڕوانکراوەی تۆم باراک، وەک یەک پاکێجی یەکگرتوو دژی پێگە و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەردەکەون. لە حاڵەتێکی وادا، مامەڵەی دروست ئەوەیە هەرێمی کوردستان بە هۆشیاری و بەڵگەوە بێتە نێو هاوکێشەکان و رێگەنەدات کۆبوونەوە و ناوبژیوانییەکان بە ئاراستەی سەپاندنی مەرکەزییەت و پەراوێزخستنی دەستوور بشکێنەوە، بەڵکو جەخت لەوەبکاتەوە کە چارەسەری بەردەوام تەنیا لە رێگەی رێزگرتن لە رۆحی دەستوور و هاوسەنگیی راستەقینەوە دێتەدی.


بابەتی پەیوەندیدار

دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140
بیروڕا25-11-2026

دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140

مەحموود بابان
مەحموود بابان
ئەگەر ناکۆک نەباین!
بیروڕا25-11-2026

ئەگەر ناکۆک نەباین!

عارف قوربانی
عارف قوربانی
چەتری دەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستان
بیروڕا24-11-2026

چەتری دەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستان

هاوڕێ تۆفیق
هاوڕێ تۆفیق
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە