رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو لە قۆناخی 32ـی مۆندیال لە یاریگای مێتلایف لە ئەمریکا نەرویج لە کۆتیدیڤواری بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 39، ئەنتۆنیۆ نوسا، یاریزانی باڵی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بە بڕینی بەرگریکارانی کۆتدیڤوار و بە لێدانێکی هونەری جوان، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نەرویج تۆمارکرد.
کۆتدیڤوار لە گێمی دووەمدا باشتر بینران، لە رێگەی ئاماد دیالۆ لە خولەکی 74 ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، بەڵام ئێرلینگ هالاند لە کاتێکی بکوژ و لە خولەکی 86 دەرکەوت و گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد.
ئەم گۆڵەی هالاند ریکۆردێکی نوێی بۆ ئەو هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵە تۆمارکرد. ئەو بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا لە سێ یاریی یەکەمی خۆیدا لە مۆندیال گۆڵ تۆماربکات. هەروەها بووە خێراترین یاریزان بگاتە 60 گۆڵی نێودەوڵەتی، تەنیا لە 53 یاریدا ئەو ژمارەیەی تۆمارکردووە.
لە یاری داهاتوودا هالاند دووبارە رووبەڕووی گابریێل ماگالایس دەبێتەوە، پێشتر لە پرێمەرلیگدا چەندین جار گرژی لە نێوانیاندا دروستبووە.
نەرویج مێژوویەکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر بەرازیل هەیە. لە چوار رووبەڕووبوونەوەی پێشوویاندا، نەرویج دووجار بردووەیەتەوە و دووجار یەکسانبوونە.



