رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرکردایەتیی لیۆنێل مێسی، یارییەکی دیکە لە مۆندیالدا ئەنجامدەدات و دەیەوێت بگاتە قۆناخی داهاتووی مۆندیال.
مێسی و ئەرجەنتین، بەرەبەیانی رۆژی شەممە کاژێر 01:00 بەرامبەر کابۆ ڤێردی یاریی دەکەن، هەڵبژاردەکە چاوی لە چوارەم بردنەوەی لەسەریەکە و دەیەوێت هەنگاوێکی دیکە لە مۆندیالدا بچێتە پێشەوە.
مێسی و تانگۆ لە فورت لاوداردێلی دوایین ئامادەکارییان بۆ ئەم یارییە ئەنجامدا، وەکو هەمیشە لیۆ بە ئارامی و گەشبینییەوە دەرکەوت، بەبێدەنگی خۆی ئامادەدەکات.
ئەرجەنتین لە قۆناخی یەکەمی مۆندیالدا، هەرسێ یارییەکەی بردەوە، هەرسێ یارییەکەی بردەوە، هەشت گۆڵی تۆمارکرد، تەنیا گۆڵێکی لێکرا و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت.
مێسی خاوەنی 6 گۆڵە و لەگەڵ ئێمباپێ گۆڵکاری مۆندیالن، لیۆ بە 19 گۆڵ گۆڵکاری مێژووی مۆندیالە، ئەو بەرامبەر تیپی وڵاتێک یاریی دەکات کە تەنیا 530 هەزار کەس تێیدا دەژین، بەرامبەر تیپێک یاریی دەکات، ئەوان پێشتر تەنیا لە تەلەڤزیۆنەوە مێسییان بینیووە، بەڵام ئەمجارە لە یاریگادا رکابەریی دەکەن.
هەڵبژاردەی کابۆ ڤێردی، گەورەترین یاریی لە مێژووی خۆیدا ئەنجامدەدات، کاتێک رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێتەوە، لە قۆناخی 32ـی مۆندیالدا.
کابۆ ڤێردێ، یەکەمجارە بەشداری لە مۆندیالدا دەکات، یەکەمجارە دەگاتە قۆناخی دووەمی مۆندیال، یەکەمجارە لە پاڵەوانێتییەکی فەرمیدا بەرامبەر ئەرجەنتین یاریی بکات، ئەوان ئەمجارە رووبەڕووی یاریزانێک دەبنەوە، پێشتر خەونیان پێوە بینیووە، ئەوان بەدوای سوپرایزێکدا دەگەڕێن کە ئەگەر رووبدات جیهان شۆک دەکات.
هەڵبژاردەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت، ئەوان بەرامبەر ئیسپانیا توانای خۆیان پێشانی هەموو جیهاندا و هەر زوو هەمووانیان سەرسامکرد، دوای ئەوە بەرامبەر ئۆرۆگوای یەکسانبوون، پاشانیش لە سێیەم یارییدا یەکسانبوون، بە سێ یەکسانبوون و سێ خاڵ شوێنی خۆیان لەم قۆناخەی مۆندیالدا کردەوە.
براوەی یاریی نێوان ئەرجەنتین و کابۆ ڤێردی لە قۆناخی داهاتووی مۆندیالدا، بەرامبەر براوەی یاریی ئوسترالیا و میسر یاریی دەکات.




