رووداو دیجیتاڵ
لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا رایگەیاند کە هیوادارە خەونەکەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال لەگەڵ ماتادۆر بەدی بهێنێت و گوتی "جێگەی خۆشحاڵییە کە یاری بەرامبەر رۆناڵدۆ بکەم، بەڵام هەموو ئەوەی بیری لێ دەکەمەوە تەنیا بردنەوەی یارییەکەیە".
هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال سەرکەوت، دوای سەرکەوتنە ئاسانەکەی بەئەنجامی 3-0 بەسەر نەمسا، بۆ ئەوەی لەو قۆناخەدا رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرین لەگەڵ پۆرتوگال ئەنجام بدات.
یامال لە لێدوانێکدا گوتی "هیچ شتێک لە مۆندیال باشتر نییە، کاتێک هەر منداڵێک خەون بە یاری تۆپی پێوە دەبینێت، خەون بەوە دەبینێت کە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و لە پاڵەوانێتی مۆندیالدا یاری بکات، وا من ئێستا لێرەم".
گوتیشی "بیر لە بەردەوامبوون و گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو و بەدیهێنانی خەونەکەم دەکەمەوە کە بردنەوەی مۆندیالە لەگەڵ ئیسپانیا".
جەختیشی کردەوە "من باشم، بەتەواوی چاک بوومەتەوە و بە رێژەی 100% ئامادەم. ئامادەم بۆ یاری ردن لە هەر کاتێکدا کە راهێنەر پێویستی پێم بێت. بێگومان دەبێت بەردەوام بم لە پشوودان و ئاگاداری خۆم بم، بەڵام بەتەواوی ئامادەم".
ئاماژەی بەوەش کرد "ئایا دەمەوێت بەرامبەر کریستیانۆ یاری بکەیت؟ بێگومان دەبێتە جێگەی خۆشحاڵی کە یاری بەرامبەر رۆناڵدۆ بکەم، بەڵام هەموو ئەوەی بیری لێ دەکەمەوە تەنیا بردنەوەی یارییەکەیە".




