رووداو دیجیتاڵ
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بەتەواوی لە گواستنەوەی فێران تۆرێس، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە و یاریزانەکە رازییە بچێتە خولی فەرەنسا.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، فێران تۆرێس رەزامەندیی داوەتە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی رووبکاتە ئەو یانەیە، بەڵام هێشتا یانە فەرەنسییەکە هیچ دەستەوارەیەکی فەرمیی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە پێشکێشی یانە کەتەلۆنییەکە نەکردووە.
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، فێران تۆرێس، بەتەواوی لە پاریس سانجێرمان نزیکبووەتەوە، لویس ئێنریکێ خۆی پەیوەندیی بەو یاریزانەوە کردووە و رازییکردووە بۆ ئەوەی بچێتە پاریس.
سەرچاوەکانی نزیک لە بارسێلۆنا دەڵێن، فێران بە هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنای گوتووە، دەیەوێت لە بارسێلۆنا بڕوات و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات، بۆ ئەوەش رێککەوتنی لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە تەواوکردووە.
فێران تۆرێس، تەمەنی 26 ساڵە، لە ساڵی 2022ـەوە لە یانەی بارسێلۆنا یاریی دەکات، یاریزانەکە گۆڵی بردنەوەی مۆندیالی 2026ـی بەرامبەر ئەرجەنتین بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی چاوی زیاتری بکەوێتە سەر و پاریس سانجێرمانیش رژدتر بێت لە بەدەستهێنانی تواناکانی.
رۆژی چوارشەممە فێران تۆرێس دەگەڕێتەوە نێو مەشقەکانی بارسێلۆنا، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت پێش گەڕانەوەی یاریزانەکە لەگەڵ لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس سانجێرمان بگاتە رێککەوتن و چاوەڕواندەکرێت نرخی پێشبینیکراوی یاریزانەکە بگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.




