رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئامەدسپۆر نەیتوانی سوود لە پێشکەوتنەکەی بەرامبەر یانەی گەنجلەربیرلیی وەربگرێت و دوو خاڵی لە خولی سوپەرلیگی تورکیا لەدەستدا.
لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی تورکیا، یانەی ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی گەنجلەربیرلیی یارییکرد و سەرەڕای ئەوەی دووجار پێشکەوت، بەڵام نەیتوانی یارییەکە بباتەوە و هەردوولا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.
لە خولەکی 25 ئامەدسپۆر لە رێگەی دیا ساباوە بەلێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی کەسک و سوور کۆتاییهات.
رافایێل لویس، لە خولەکی 54 بەلێدانی راستەوخۆ ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە.
دوای ئەو گۆڵە، جارێکی دیکە ئامەدسپۆر گوشاری خستەوە سەر گۆڵی میواندارەکەی و ساموێل بالێتی بەشێوەیەکی جوان گۆڵی دووەمی بۆ ئامەدسپۆر تۆمارکرد و کەسک و سوور جارێکی دیکە پێشکەوت.
پێشکۆتاییهاتنی کاتی زیادکراوی یارییەکە تالیسۆن کێلڤن، یاریزانی بەرازیلی بەلێدانی سەر گۆڵی دووەم و یەکسانکردنەوەی یارییەکەی بۆ گەنجلەربیرلیی تۆمارکرد و یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
ئەمە دووەم یەکسانبوونی ئامەدسپۆرە لەم وەرزەدا دوای ئەنجامدانی 17 خاڵ و یانەکە بە 14 خاڵ چووە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی تورکیا.




