رووداو دیجیتاڵ
بارسێلۆنا توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی خیتافی بباتەوە و هەشتەم سەرکەوتنی لەسەر یەک لە لالیگادا تۆماربکات، لە یارییەکدا کە گۆڵی یەکەمی ئەنتۆنی گۆردۆن بە درێسی بلاوگراناوە بەخۆیەوە بینی.
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئەنتۆنی گۆردۆن لە خولەکی دووەمی یارییەکدا دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە، پاشان گابریێل جیسوس لە خولەکی 30 گۆڵی دووەمی بۆ پێشەنگی ریزبەندی خولەکە زیادکرد.
لە گێمی دووەمدا، بەرگریکاری فەرەنسی کوندێ سەرکەوتنەکەی کەتەلۆنییەکانی لەسەر رێنماییەکانی هانزی فلیک، ئەمەش دوای ئەوەی تۆپێکی نایابی لە لامین یامالەوە پێگەیشت و خستیە تۆڕی گۆڵی تیپی بەرامبەر.
بەم سەرکەوتنە، بارسێلۆنا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدریدی دووەم بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە، بە جیاوازی 6 خاڵ لە پێش ریال مەدریدە.
بارسا لەم یارییەدا لە گۆڵکارەکەی رافینیا بێبەش بوو، کە لە کاتی ئەرکی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ بەرازیل تووشی پێکان لە ماسولکەی پشتی ران ببوو. فلیک لە شوێنی ئەو یاریزانی پێشووی ئارسیناڵ و هاونیشتمانییەکەی، گابریێل جیسوسی خستە پێکهاتەی سەرەکییەوە.
بارسێلۆنا، کە یاریی یەکەمی خۆیشی لە چامپیۆنزلیگدا بردبووەوە، ئێستا خاوەنی 9 سەرکەوتنە لە 9 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.




