کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێرلینگ هالاند

ئێرلینگ هالاند

راپۆرتە هەواڵ

دەرفەتی ئەوە بۆ ریال مەدرید رەخساوە گەورترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ واژۆ بکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە
راپۆرتە هەواڵ23-11-2026

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت
راپۆرتە هەواڵ22-11-2026

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت

پێکانێکی لەناکاو هیوایەکی نوێ بە ڤینیسیۆس دەبەخشێت
راپۆرتە هەواڵ19-11-2026

پێکانێکی لەناکاو هیوایەکی نوێ بە ڤینیسیۆس دەبەخشێت

رووداو دیجیتاڵ


وردە وردە نیشانەکانی جووڵەیەک دەردەکەون کە ئەگەری هەیە هاوکێشەکانی هێڵی هێرشبەریی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو بگۆڕێت؛ ئەویش بەهۆی ئەگەری گواستنەوەی ئەستێرەی نەرویجی، ئێرلینگ هالاند، بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


ئەم مامەڵەیە لەڕووی داراییەوە لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا ئاسانتر بێت، بەڵام لەهەمانکاتدا جۆزێ مۆرینیۆ لەبەردەم کێشەیەکی گەورە دادەنێت، کە پەیوەندی بە داهاتووی یەکێک لە گرنگترین ئەستێرەکانی ریال مەدریدەوە هەیە.


ماڵپەڕی ئیسپانی 'دیفینسا سێنتڕال' ئاشکرای کردووە کە رۆژنامەنووس روبێن کانیسارێس، ریپۆرتێری تۆڕی ABC، لە کاتی بەشدارییەکی لەگەڵ روبێن مارتین لە کەناڵی یوتیوبی ئەودا، باس لە پێشهاتە نوێ و سەرنجڕاکێشەکانی دۆسێیەی هالاند کردووە.


کانیسارێس پشتڕاستی کردووەتەوە کە نزیکانی هالاند، بەتایبەتی باوکی، ئارەزووی ئەوە دەکەن بچێتە ریال مەدرید و هەوڵ دەدەن رێگە بۆ ئەم هەنگاوە خۆش بکەن.


بەپێی ئەو زانیارییانە، مەرجی سزایی (بڕی پارەی ئازادکردنی یاریزان) لە گرێبەستی هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی زۆر کەمترە لەوەی پێشتر خەمڵێنرابوو، چونکە لەنێوان 100 تاوەکو 150 ملیۆن یۆرۆدا دەبێت.


گرنگی ئەم هەواڵانە لەوەدایە کە هالاند لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 گرێبەستێکی زۆر گەورەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ کردووە، کە ماوەکەی 9 ساڵە و پێشتر وەک دڵنیاییەکی بەهێز بۆ مانەوەی ئەم هێرشبەرە نەرویجییە لە یاریگای ئیتحاد سەیر دەکرا.


بەڵام دۆخەکە گۆڕاوە؛ لەدوای رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا و گرتنەدەستی ئەرکی راهێنەرایەتی لەلایەن ئێنزۆ مارێسکا، لەگەڵ دابەزینی ئەنجامەکانی مانچێستەر سیتی، کە لە دوایین چوار یاری لە پرێمەرلیگدا نەیتوانیوە هیچ یەکێکیان بباتەوە.


ئەم دۆخە جارێکی دیکە گومانەکانی دەربارەی داهاتووی ئەستێرە سەرەکییەکەی تیپەکە و ئەگەری ئەزموونێکی نوێ لە دەرەوەی ئینگلتەرا زیندوو کردووەتەوە.


کانیسارێس پێیوایە گواستنەوەی هالاند بۆ ریال مەدرید دەبێتە هەواڵێکی زۆر گەورە و چاوەڕواننەکراو. ئاماژەشی بەوە کردووە کە باوکی هالاند چەندینجار سەردانی شوێنی تایبەتی میوانانی پلەبەرزی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی کردووە، کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پەیوەندی و سەرنجی ئەو بەرامبەر بە یانە شاهانەکە شتێکی نوێ نییە.


ئەوەی زیاتر جێی سەرنجە، ئەوەیە کە نزیکانی هالاند پێیانوایە ریال مەدرید لەو ئاراستەیەدا دەجووڵێت کە بۆ داهاتووی ئەم هێرشبەرەیان دەوێت، بەڵام لەهەمانکاتدا، کانیسارێس ئاماژەی بەوە کردووە کە خەیاڵکردنی بوونی هالاند لە ناو پێکهاتەی ئێستای ریال مەدرید کارێکی دژوارە، بەهۆی بوونی چەندین ئەستێرەی هێرشبەر کە دەرکردنیان لە پێکهاتەی سەرەکی ئاسان نییە.


گەورەترین کێشەی بەردەم مۆرینیۆ ئەوەیە چۆن بتوانێت هالاند لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، جود بێلینگهام، ڤینیسیۆس جونیۆر و یان دیۆماندێ لە یەک پێکهاتەدا کۆبکاتەوە.



بابەتی پەیوەندیدار

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە
راپۆرتە هەواڵ23-11-2026

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت
راپۆرتە هەواڵ22-11-2026

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت

پێکانێکی لەناکاو هیوایەکی نوێ بە ڤینیسیۆس دەبەخشێت
راپۆرتە هەواڵ19-11-2026

پێکانێکی لەناکاو هیوایەکی نوێ بە ڤینیسیۆس دەبەخشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە