کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەغریب، ئیسپانیا و پۆرتوگال

مەغریب، ئیسپانیا و پۆرتوگال

وەرزش

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرکەوتنێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ سەباح بە 4-1 گۆڵ دۆڕا
وەرزش25-11-2026

سەرکەوتنێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ سەباح بە 4-1 گۆڵ دۆڕا

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن
وەرزش25-11-2026

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە


رووداو دیجیتاڵ


ریکاردۆ تراد، سەرۆکی جێبەجێکاری لیژنەی رێکخەری مۆندیالی 2014ی بەرازیل پێیوایە، ناکۆکییە نێوخۆییەکانی نێو ئیسپانیا، لەبارەی ئەو یاریگایەی میوانداریی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 دەکات، وا دەکات چانسی مەغریب لە میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیال، بەهێز ببێت.


ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب بەهاوبەشی میوانداریی مۆندیالی داهاتوو دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە، کام یاریگا میوانداریی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکات.


مەغریب و ئیسپانیا لە ململانێی توونددان لەبارەی میوانداریکردنی یارییەکەوە، لە کاتێکدا ئیسپانیا بەمافی خۆی دەزانێت و دۆسێی هەردوو یاریگای، کامپ نو و سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەتووندی رکابەری لەسەر میوانداریکردنەکە دەکەن، مەغریب دەیەوێت لە یاریگای حەسەنی دووەم لە کازابلانکا، میوانداریی یارییەکە بکات.


مەغریب دەڵێ، یاریگاکەی ئەو بۆ یارییەکە لە هەموو شوێنێک شیاوترە، چونکە جێگای 115 هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە و گەورەترینە.


ئیسپانییەکان لە نێو خۆیاندا ململانێی تووندیان هەیە و هەر ئەوەش، پاڵنەرە بۆ مەغریب تاوەکو ئومێدی بەبردنەوەی مافی میوانداریکردنەکە هەبێت.


فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) تاوەکو ئێستا، ناوی ئەو یاریگایەی ئاشکرا نەکردووە کە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی، لەسەر ئەنجامدەدرێت.


یانەی ریال مەدرید گوشار دەکات، بۆ ئەوەی مافی میوانداریکردنی یارییەکە بەیاریگاکەی ئەو بدرێت، چونکە ئایکۆن و سیمبولێکی گەورەیە، لە کاتێکدا یانەی بارسێلۆنا بەهەمان ئاراستە گوشار دەکات و دەڵێ، یاریگاکەی ئێمە نوێترینە و ژمارەی زیاتری هاندەر دەگرێت، بۆ یاریی کۆتایی، بەتایبەت پاش نۆژەنکردنەوەی.


تراد لە لێدوانێکدا ئاشکرایکردووە، "ئیسپانییەکان هەست بەدڵەڕاوکە دەکەن، لەوەی مافی میوانداریکردنەکە لەدەست بدەن، پاشئەوەی پێشتر دڵنیابوون لەوەی، مافەکە بەوان دەدرێت".


ئەو گوتوویەتی، بارسا بەمافی خۆی دەزانێت و ریالیش بەهەمان شێوە، لە کاتێکدا مەغریب بە یاریگایەکی گەورە و مۆدرێرنەوە، لە بۆسەدایە بۆ بردنەوەی مافی میوانداریکردنەکە.


بڕیارە لیژنەی تایبەتی فیفا بۆ دەستنیشانکردنی یاریگای یاریی کۆتایی، سەردانی هەردوو وڵات و هەرسێ یاریگا بکات، بۆ بڕیاردان لەوەی، کام یاریگایە مافی میوانداریکردنی یارییەکەی دەبێت.




بابەتی پەیوەندیدار

سەرکەوتنێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ سەباح بە 4-1 گۆڵ دۆڕا
وەرزش25-11-2026

سەرکەوتنێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ سەباح بە 4-1 گۆڵ دۆڕا

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن
وەرزش25-11-2026

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە