کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ناتان بێرناردۆ دی سوزا

ناتان بێرناردۆ دی سوزا

وەرزش

ناتان دەبێتە یەکەم داواکاری هانزی فلیک بۆ بارسێلۆنا

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یەکەم لێدوانی  فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا
وەرزش26-11-2026

یەکەم لێدوانی فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە
وەرزش26-11-2026

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت
وەرزش26-11-2026

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت

رووداو دیجیتاڵ


یانەی بارسێلۆنا جموجۆڵەکانی دەستپێکردووە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا ناتان، بەرگریکاری بەرازیلیی یانەی ریال بێتیسی خستووەتە نێو بژاردەکانییەوە، ئەمەش لەسەر خواستی هانزی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەلێنانەی لە هێڵی دواوەی تیپەکەدا دەرکەوتوون.


بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی 'ئێل ناسیۆناڵ'ـی ئیسپانی، کارگێڕیی بارسێلۆنا ناوی ناتانی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکان و بەهای خەمڵێنراوی گرێبەستەکەشی دەگاتە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ.


یانە کەتەلۆنییەکە وردبینی بژاردەی خواستنی ئەو بەرگریکارە بەرازیلییە دەکات لەگەڵ دانانی بڕگەی کڕینەوەی هەمیشەیی لە داهاتوودا، کە ئەم شێوازە یارمەتیی بارسێلۆنا دەدات بەربەستە داراییەکانی تێبپەڕێنێت و پێدانی پارەی گرێبەستەکە دوابخات.


ئەم هەنگاوە چاوەڕوانکراوەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ناتان، بەستراوەتەوە بە داهاتووی ئەلێخاندرۆ باڵدێی بەرگریکاری چەپ، کە ئەگەری هەیە بە شێوەی خواستن یان فرۆشتنی یەکجاری بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بەمەش بۆشاییەکی دارایی دەڕەخسێت کە یارمەتیی یانەکە دەدات تێچووی گرێبەستە نوێیەکە دابین بکات.


هانزی فلیک هیواخوازە پێش دەستپێکردنی نیوەی دووەمی وەرز بژاردەکانی هێڵی بەرگری زیاد بکات، بەتایبەت دوای ئەو کێشانەی لەم وەرزەدا لە هێڵی بەرگریدا دەرکەوتن، بەڵام یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ناتان بەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی گونجاو لەگەڵ ریال بێتیس و توانای دارایی بارسێلۆنا.


ناتان بێرناردۆ دی سوزا، ناسراو بە ناتان، بەرگریکارێکی بەرازیلییە و تەمەنی 25 ساڵە. لە 6ـی مانگی 2ـی 2001 لە شاری ئیتاپیسێریکا دا سێرا لە ویلایەتی ساوپاولۆی بەرازیل لەدایکبووە. باڵای 188 سانتیمەترە و لە دڵی بەرگریدا یاری دەکات؛ بە هێزی جەستەیی، لێهاتوویی لە تۆپە بەرزەکان، رووبەڕووبوونەوە راستەوخۆکان و یاریکردن بە قاچی چەپ دەناسرێتەوە.


ناتان کاروانی وەرزشیی خۆی لە بەرازیل دەستپێکرد و دوای تێپەڕبوون بە چەند تیپێکی لاواندا لەوانە پۆنتی پرێتا، ساڵی 2017 پەیوەندیی بە ئەکادیمیای فلامینگۆوە کرد و لە ساڵی 2020 سەرخرا بۆ تیپی یەکەم و هەمان ساڵ نازناوی خولی بەرازیلی لەگەڵدا بەدەستهێنا.


لە ساڵی 2021 بە شێوەی خواستن چووە یانەی رێد بوڵ براگانتینۆ و دواتر گرێبەستەکەی کرایە هەمیشەیی. تاوەکو ساڵی 2023 لەو یانەیە مایەوە و پاشان رووی لە ئەورووپا کرد و پەیوەندیی بە ناپۆلیی ئیتاڵییەوە کرد، بەرلەوەی لە هاوینی 2024 بە شێوەی خواستن بچێتە ریال بێتیسی ئیسپانی.


ناتان زۆر خێرا خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیی بێتیسدا سەلماند و لە وەرزی 2024-2025 ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد؛ بەشداریی لە 52 یاریدا کرد، 2 گۆڵی تۆمار کرد و رۆڵێکی سەرەکیی گێڕا لە گەیاندنی تیپەکەی بە یاریی کۆتایی کۆنفرانسلیگ و سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان، هەروەها ناوی لە پێکهاتەی نموونەیی پاڵەوانێتییەکەدا هات، ئەمەش وای لە ریال بێتیس کرد بڕگەی کڕینەوەی چالاک بکات و تاوەکو مانگی 6ـی ساڵی 2030 گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.

بابەتی پەیوەندیدار

یەکەم لێدوانی  فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا
وەرزش26-11-2026

یەکەم لێدوانی فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە
وەرزش26-11-2026

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت
وەرزش26-11-2026

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە