کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سێسک فابریگاس

سێسک فابریگاس

وەرزش

یەکەم لێدوانی فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناتان دەبێتە یەکەم داواکاری هانزی فلیک بۆ بارسێلۆنا
وەرزش26-11-2026

ناتان دەبێتە یەکەم داواکاری هانزی فلیک بۆ بارسێلۆنا

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە
وەرزش26-11-2026

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت
وەرزش26-11-2026

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت

رووداو دیجیتاڵ


سێسک فابریگاس، راهێنەری ئێستای یانەی کۆمۆ، یەکێکە لەو ناوانەی کە لە پلاندانانی داهاتووی یانەی بارسێلۆنا بۆ راهێنەرایەتی باس دەکرێت، بەڵام ئەو ئێستا هیچ پەلەیەکی نییە بۆ قسەکردن لەسەر گەڕانەوەی بۆ کامپ نو.


سەرەڕای پەیوەندییە هەستیار و بەهێزەکەی بە بارسێلۆنا و زیادبوونی گومانەکان دەربارەی جێگرەوەی هانزی فلیک لە داهاتوودا، فابریگاس پشتڕاستی کردەوە کە سەرنجی تەواوی ئێستای لەسەر کۆمۆیە.


فابریگاس نایەوێت پێشوەختە بیر لە داهاتوو بکاتەوە


لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی TNT Sportsـی مەکسیکی، دوای بردنەوەی کۆمۆ بەئەنجامی 1-0، پرسیاریان لە فابریگاسی یاریزانی پێشووی ناوەڕاستی بارسێلۆنا کرد کە ئایا رۆژێک خۆی بە راهێنەری بارسێلۆنا دەبینێت؟.


فابریگاس وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەدا، بەڵام قسەکانی پەیوەندییە قووڵەکەی بە یانەکەی ئاشکراکرد.


ئەو گوتی "من لەو کەسانەم کە رۆژ بە رۆژ مامەڵە لەگەڵ ژیان و کارەکانیان دەکەن؛ بیرکردنەوە لە داهاتوو زۆرجار ناتگەینێت بەهیچ شوێنێک".


دواتر ئاماژەی بە گرنگیی بارسێلۆنا لای خۆی کرد و گوتی "من سەر بەوێم، لەو یانەیەدا گەورە بووم و هەموو کەسێکی ئەوێ دەناسم، بەڵام هەرگیز حەزم لە بیرکردنەوە لە داهاتوو نەبووە، چونکە هەر کاتێک ئەوەم کردووە، شتەکان بە باشی نەڕۆیشتوون".


هەروەها زیادتر گوتی "ژیان وەک لێخوڕینی فڕۆکە وایە؛ هەرگیز نازانیت کەی خێراییەکەی کەم دەبێتەوە. بۆیە دەبێت هەوڵ بدەین لە هەر ساتێک چێژ وەربگرین".


فابریگاس ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵ دەدات هاوسەنگی لەنێوان کەشی پڕ لە ململانێی یاری و بەرپرسیارییەکانی راهێنەرایەتی لە یانەیەکی وەک کۆمۆدا بپارێزێت.


بارسێلۆنا هێشتا بەشێکە لە ژیانی رۆژانەی فابریگاس


فابریگاس ئاشکرای کرد کە هێشتا بەوردی شوێنکەوتەی یارییەکانی بارسێلۆنایە، تەنانەت ئەو کاتانەش کە ئەرکەکانی لەگەڵ کۆمۆ پێویستی بە سەرنجی تەواوی هەیە.


ئەو گوتی "هیچ یارییەکی بارسێلۆنا لە دەستم ناچێت. رۆژێک کە خەریکی دانانی پلانی یارییەکەمان بەرامبەر ئەیک ئەسینا بووین، لەسەر مۆبایلەکەم یاریی بارسێلۆنام دەبینی. تا ئەو راددەیە یاریدەدەرەکانم چەندجارێک ئاگاداریان دەکردمەوە و پێیان دەگوتم: سەرنجت بدە، ئەمە گرنگە".


گرێبەستی فابریگاس تاوەکو 2028


فابریگاس گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی کۆمۆ هەیە، کە تاوەکو ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، پێشتر ئاماژەشی بەوە کردووە کە دەیەوێت هەموو ماوەی گرێبەستەکەی تەواو بکات.


سەرکەوتنەکانی لە ئیتاڵیا ناوبانگی وەک راهێنەرێکی سەرکەوتووی زیاتر کردووە، لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیی مێژوویی و سۆزداری بە بارسێلۆنا وایکردووە کە لە داهاتوودا یەکێک لە ناوە گونجاوەکان بێت بۆ راهێنەرایەتی یانەکە، بەڵام ئێستا هیچ نیشانەیەک نییە کە گۆڕانکارییەکی نزیک لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا رووبدات، بەتایبەتی کە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشیی یانەکە لە ئاستی راهێنەری ئێستا، هانزی فلیک، زۆر رازین.


بابەتی پەیوەندیدار

ناتان دەبێتە یەکەم داواکاری هانزی فلیک بۆ بارسێلۆنا
وەرزش26-11-2026

ناتان دەبێتە یەکەم داواکاری هانزی فلیک بۆ بارسێلۆنا

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە
وەرزش26-11-2026

کێبڕکێی گەرم لەسەر نیکۆ پاز.. لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە ململانێدان، بەڵام ریال مەدرید کارتی کڕینەوەی هەیە

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت
وەرزش26-11-2026

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە