رووداو دیجیتاڵ
یانەکانی ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و تۆتێنهام خوازیاری گرێبەستکردنن لەگەڵ شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟، بەڵام ریال مەدرید مافی کڕینەوەی بە 80 ملیۆن یۆرۆ هەیە. خۆیشی پێشتر رەتیکردووەتەوە بگەڕێتەوە ریال مەدرید، چونکە دەیەوێت لە کۆمۆدا یاریزانی سەرەکی بێت.
چەندین یانەی ئینگلیزی چوونەتە ناو ململانێیەکی تووند بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەی ئەرجەنتینی نیکۆ پاز، یاریزانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، دوای ئەوەی بە ئاستی نایابی خۆی لە وەرزەکانی رابردوودا سەرنجی زۆر لە یانە گەورەکانی ئەورووپای راکێشا.
پاز، کە تەمەنی 22 ساڵە، بووەتە ئامانجی سەرەکیی یانەکانی لیڤەرپوول، ئارسیناڵ و تۆتێنهام، بەهۆی ئاستی بەرزی لەگەڵ کۆمۆ وەک یەکێک لە گەنجە بەهرەدارە هەرە دیارەکانی تۆپی پێی ئەورووپا.
ریال مەدرید بڕیارێکی گرنگ دەربارەی نیکۆ پاز دەدات
سەرەڕای ئارەزووی یانە ئینگلیزییەکان، ریال مەدرید هێشتا کارتێکی گرنگی لەدەستدایە بۆ دیاریکردنی داهاتووی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە.
یانە شاهانەکە لەرێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆمۆدا مەرجێکی تۆمارکردووە کە رێگەی پێ دەدات لە هاوینی 2027دا بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی پاز بکڕێتەوە.
پاز لە ساڵی 2024 ریال مەدریدی بەجێهێشت و چووە کۆمۆ، بەمەبەستی وەرگرتنی دەرفەتی زیاتر بۆ یاریکردن و پەرەسەندن. ئەو توانی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانە ئیتاڵییەکە.
بۆچی نیکۆ پاز گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید رەتکردەوە؟
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، تۆتێنهام لە هاوینی 2025 دەستەوارەیەکی بە بەهای گشتی 72 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردبوو بۆ بەدەستهێنانی پاز، بەڵام یاریزانەکە بڕیاری دا لە کۆمۆ بمێنێتەوە.
پێشبڕکێی یانەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەم یاریزانە لە ماوەی داهاتوودا زیاتر دەبێت، بەڵام مەرجی کڕینەوەی ریال مەدرید دەتوانێت ببێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم گواستنەوەی بۆ لیگای ئینگلیزی.
سەرەڕای ئارەزووی ریال مەدرید بۆ گەڕاندنەوەی پاز لە هاوینی رابردوودا، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە رەتیکردەوە بگەڕێتەوە.
هۆکاری سەرەکیی بڕیارەکەشی ئەوەبوو کە دەیویست لە کۆمۆدا بەردەوام بێت و بەشێوەیەکی بەردەوام یاری بکات، نەک بگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەگەڵ ناوە گەورەکانی وەک جود بێلینگهام، ئاردا گولەر و بێرناردۆ سیلڤا کێبرکێ لەسەر شوێنێکی سەرەکی بکات و لەوانەیە زۆربەی کات لەسەر کورسیی یەدەگ دابنیشێت.
پەیامی نیکۆ پاز بۆ ریال مەدرید
پاز خۆیشی باسی هۆکاری بڕیارەکەی کردووە و گوتوویەتی "پێم وابوو ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەتوانم لێی زۆرترین پەرەسەندن بەدەستبهێنم، پێموایە بڕیارێکی دروستم داوە و بەوەش دڵخۆشم».
لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ریال مەدرید بەفەرمی رایگەیاند کە پاز بەخواستی خۆی بۆ وەرزی 2026-2027 لە کۆمۆ دەمێنێتەوە، لەگەڵ پاراستنی مافی کڕینەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزی دواتر.
یارییە گرنگەکانی داهاتووی کۆمۆ
نیکۆ پاز و یانەی کۆمۆ چەندین تاقیکردنەوەی گرنگیان لەپێشە، لەوانە:
- 29ـی تشرینی دووەم: بەرامبەر یوڤێنتوس.
- 5ـی کانوونی یەکەم: بەرامبەر مۆناکۆ.
- 12ـی کانوونی یەکەم: بەرامبەر بۆلۆنیا.
- 19ـی کانوونی یەکەم: بەرامبەر میلان.
ئەم یارییانە تاقیکردنەوەیەکی گرنگ دەبن بۆ کۆمۆ و پاز، و دەتوانن کاریگەرییان لەسەر رێگای یانەکە بۆ بەدەستهێنانی بلیتێک لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان هەبێت.
دۆخی کۆمۆ لە ریزبەندیی سێری ئا
کۆمۆ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولی ئیتاڵیدایە، بە 26 خاڵ لە 12 یاری:
- 8 بردنەوە
- 2 یەکسانبوون
- 2 دۆڕان
بەم ئەنجامانە کۆمۆ هێشتا لە نێوان یانە پێشەنگەکانی سێری ئادایە و دەرفەتێکی باشی بۆ نیکۆ پاز رەخساندووە تاوەکو بەردەوام بێت لە درەوشانەوە و بسەلمێنێت کە بڕیاری مانەوەی لە ئیتاڵیا بڕیارێکی دروست بووە.




