کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیفا

فیفا

وەرزش

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت

یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' تووشبوونی خۆی بە هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن هاککەرانەوە راگەیاند هێرشێک کە بووە هۆی دەستگەیشتنی نایاسایی بە کۆمەڵێک زانیاریی کەسی و بازرگانیی سنووردار، هاوکات فیفا جەختی کردەوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی بە هەماهەنگی کردووە.

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟
وەرزش26-11-2026

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە
وەرزش26-11-2026

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە

یەکەم لێدوانی  فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا
وەرزش26-11-2026

یەکەم لێدوانی فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا

رووداو دیجیتاڵ


یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' تووشبوونی خۆی بە هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن هاککەرانەوە راگەیاند هێرشێک کە بووە هۆی دەستگەیشتنی نایاسایی بە کۆمەڵێک زانیاریی کەسی و بازرگانیی سنووردار، هاوکات فیفا جەختی کردەوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی بە هەماهەنگی کردووە.


فیفا ئەمڕۆ پێنجشەممە روونی کردەوە کە هێرشەکە لە رێگەی بەکارهێنانی کارمەندان و خۆناساندن بە ناوی ئەوانەوە بۆ گەیشتن بە زانیاریی نهێنی ئەنجام دراوە، نەک بە هۆی هەڵەی تەکنیکییەوە لە سیستمەکانیدا. لە بەرامبەردا راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە رەنگە ئەو زانیارییانەی کەوتوونەتە دەست هاککەران، تۆمارە داراییەکان و زانیاریی هەستیار لەخۆبگرن.


گرووپێکی هاککەران بە ناوی 'Handsome Boy Hacking Club' بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەستی بەسەر زیاتر لە 12 گێگابایت لە زانیارییە نهێنییەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیدا گرتووە، بەڵام فیفا راستیی ئەو ژمارەیە یان قەبارەی ئەو زانیارییانەی دزەپێکراون، پشتڕاست نەکردووەتەوە.


هەڵوێستی فیفا و قەبارەی زیانەکان


گوتەبێژێکی فیفا بە رۆژنامەی 'زە سەن'ـی بەریتانی راگەیاند "فیفا دەتوانێت پشتڕاستی بکاتەوە کە رووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنیی تاوانکارانە بووەتەوە، کە بووە هۆی بەدەستگەیشتنی نایاسایی بە کۆمەڵێک زانیاریی کەسی و بازرگانیی سنووردار".


گوتەبێژەکە زیاتر گوتی "فیفا لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەنێویاندا دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا، کار دەکات. یەکێتییەکە بە توندی سەرکۆنەی بەدەستهێنان و بڵاوکردنەوەی نایاسایی زانیارییەکان دەکات، بەتایبەتی زانیارییە کەسییەکان، چونکە ئەم کارانە پێشێلکارییەکی مەترسیدار و قبووڵنەکراوی تایبەتمەندییەکانی کەسەکانن و رەنگە لێکەوتەی گەورەیان بۆ کەسانی پەیوەندیدار هەبێت".


بە گوێرەی ئەوەی راپۆرتەکان گواستوویانەتەوە، یەکێتیی نێودەوڵەتی پێیوایە ئەو زانیارییانەی بەر هێرشەکە کەوتوون، کەمتر لە 0.1%ـی کۆی گشتیی ئەو زانیارییانە پێکدەهێنن کە لەبەردەستیدان. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە هێرشەکە هیچ زانیارییەکی پەیوەست بە پڕۆژەی جێ مشتومڕی 'FIFA Forward Enterprise'ـی نەگرتووەتەوە، کە ئامانجی فرۆشتنی پشکی وەبەرهێنانی پەیوەست بە مۆندیال بوو بە وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت.


قەیرانی پڕۆژە وەبەرهێنانییەکە بەدوای ئینفانتینۆوەیە


هاککردنەکە لە کاتێکدایە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، رووبەڕووی ئاڵنگاری و گوشاری زیاتر دەبێتەوە، دوای هەرەسهێنانی پڕۆژە وەبەرهێنانییەکە و نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی فیفا لە مانگی مانگی 3ـی ساڵی داهاتوو، لە نێوەندی چاوەڕوانیی رکابەریی ئەگەری لەلایەن فیلیپ دیالۆ و کۆزۆ تاشیما.


پڕۆژەی 'FIFA Forward Enterprise' رووبەڕووی ناڕەزایەتیی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ببووەوە، کە پەنای بۆ دادگا بردبوو و داوای دەکرد فیفا ناچار بکرێت هەموو بەڵگەنامەکانی پەیوەست بەو پلانە رادەست بکات کە سەرکەوتوو نەبوو.


بە گوێرەی بەرپرسانی یوفا، بیرۆکەی پڕۆژەکە سەرەتا لەلایەن جۆشوا کوشنەر، برای جارێد کوشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، خرابووەڕوو و بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک لەگەڵ ئینفانتینۆ تاوتوێ کرابوو.


لە بەرامبەردا، پارێزەرانی فیفا یەکێتیی ئەورووپایان بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی لاوازکردنی دەسەڵاتی ئینفانتینۆ دەدات لە رێگەی هەڵمەتێکی چەواشەکاریی میدیاییەوە، بەڵام دادوەر جانێت ڤارگاس ئەو بۆچوونەی رەتکردەوە و رایگەیاند کە دواخستنی ئاشکراکردنی تەواوی بەڵگەنامەکان زیانی ناڕەوا بە یوفا دەگەیەنێت.


ئەو بڕیارە رێگەی خۆش کرد بۆ دەرچوونی بڕیارێکی کۆتایی لە دۆسێیەکەدا لە بەرژەوەندیی یەکێتیی ئەورووپا ئەمەش پەرەسەندنێکە کە رەنگە گوشارەکان لەسەر فیفا و ئینفانتینۆی سەرۆکی زیاتر بکات، هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟
وەرزش26-11-2026

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە
وەرزش26-11-2026

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە

یەکەم لێدوانی  فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا
وەرزش26-11-2026

یەکەم لێدوانی فابریگاس سەبارەت بە بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە