کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رامۆس و سنایدەر

رامۆس و سنایدەر

وەرزش

ویسلی سنایدەر بەهۆی مایەپووچبوونەوە، درێس و یادگارییەکانی یارییکردنی دەفرۆشێت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت
وەرزش26-11-2026

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟
وەرزش26-11-2026

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە
وەرزش26-11-2026

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە


رووداو دیجیتاڵ


ویسلی سنایدەری یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و ئینتەر، دەستیکردووە بەفرۆشتنی کەلوپەلە گرانبەها و یادگارییەکانی کاروانی یارییکردنی، ئەمەش پاشئەوەی رووبەڕووی تەنگژەیەکی دارایی قورس بووەوە، بەهۆی فێڵلێکردنی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە تورکیا.


لە فرۆشی کەلوپەلەکانی سنایدەر کە لە خستنەڕووی ئاشکرادا فرۆشتوونی، درێسێکی سێرجیۆ رامۆسی بە 65 هەزار و 126 یۆرۆ فرۆشتووەتەوە.


رامۆس درێسەکەی خۆی لە دوای یاریی کۆتایی مۆندیالی 2010 دابووە سنایدەر، پاشئەوەی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، پاشبردنەوە لە هۆڵەندا بەگۆڵێکی بێبەرامبەر.


کڕیاری درێسەکەی رامۆس، کەسێکی بەرازیلی بووە، درێسەکە گرانترین کەلوپەلە ئەو یاریزانە هۆڵەندییە بیفرۆشێتەوە، پاشئەوەی ماوەی 16 ساڵ لای خۆی هەڵیگرتبوو.


درێسەکە ژمارە 15یە و رامۆس بەدرێژایی ماوەی یارییەکە لەبەریکرد، سنایدەر بەشێوەیەک پاراستوویەتی، کە هێشتا پەڵە و پیسیی یارییەکەی پێوەماوە.


لەگەڵ درێسەکەی رامۆسدا، سنایدەر درێسی خۆی لەهەمان یاریدا، بەرامبەر بە 5 هەزار یۆرۆ فرۆشتووەتەوە.


سنایدەر پێشتریش چەندین کەلوپەلی خۆی بەنرخی گران فرۆشتووەتەوە، لە نێویاندا تۆپی زیوی مۆندیالی 2010 کە بەرامبەر 19 هەزار یۆرۆ فرۆشراوە، پاشئەوەی بەدووەم باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە، لە دوای دیێگۆ فۆرلان دەستنیشانکرا.


میدالیای زیوی مۆندیالی 2014 بەرامبەر بە 6500 یۆرۆ فرۆشراوە، پاشئەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.


تۆپی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و بەرازیل لە مۆندیالی 2010 بە زیاتر لە 6100 یۆرۆ فرۆشرا. لەو یارییەدا سنایدەر دوو گۆڵی تۆمارکرد و هۆڵەندا بە 2 - 1 گۆڵ، بردنەوەی بەدەستهێنا.


میدالیای بەشداریکردن لە مۆندیالی 2014 بە زیاتر لە 1024 یۆرۆ فرۆشراوە.


هەروەها لە نێو کەلوپەلە فرۆشراوەکانی سنایدەردا، میدالیای بەدەستهێنانی جامی ئیتاڵیای 2011ی لەگەڵ ئینتەر، لەگەڵ درێسێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە لە یاریی نێوان ریال مەدرید و گاڵاتەسەرای لە 2013 لەبەری کردبوو، لەو یارییەدا کە ریال 6 - 1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەیە.


سنایدەر گوتوویەتی، یادەوەرییەکان لە دڵمدا دەمێننەوە، ئەوانەی دەیانفرۆشمەوە تەنیا ژمارەیەک کەلوپەلی پەیوەست بە یادگارییەکانن. دڵخۆش دەبم ئەگەر کەسێک بەهۆی کڕینەوەی ئەو یادگارییانەوە، دڵخۆش ببێت.


سەرچاوەکان دەڵێن، سنایدەر بەهۆی فێڵلێکردنێکی گەورەوە لە تورکیا، رووبەڕووی ئەگەری مایەپووچبوون بووەتەوە، پاشئەوەی پارەیەکی زۆری لە کۆمەڵە خانووبەرەیەکدا خەرجکردووە بەمەبەستی وەبەرهێنان، بەڵام هیچ قازانجێکی نەکردووە، وێڕای تەواوکردنی پڕۆژەکان.


سنایدەر رایگەیاندبوو، کە پڕۆژەکەی بەهۆی ئەوەوە شکستی هێناوە، کە رێکخراوێکی تاوانکاری پەیوەست بە شووشتنەوەی پارە، لە کارەکەوە گلاوە و ئەویش پەنای بۆ پارێزەر بردووە، لەپێناو بەدەستهێنانەوەی مافەکانی.


بابەتی پەیوەندیدار

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت
وەرزش26-11-2026

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟
وەرزش26-11-2026

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە
وەرزش26-11-2026

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە