کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس
وەرزش29-11-2026

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات
وەرزش29-11-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات

بارسێلۆنا دەیەوێت  6 خاڵ لە ریال مەدرید دوور بکەوێتەوە
وەرزش29-11-2026

بارسێلۆنا دەیەوێت 6 خاڵ لە ریال مەدرید دوور بکەوێتەوە


رووداو دیجیتاڵ


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل، بۆکسێنەری کورد دەکات، بەبۆنەی پارێزگاریکردن لە پشتێنەکەی لە کێشی قورسدا.


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کابایێل دەکات و دەڵێت "ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گەورەیە، جێگەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاترتان لە کاروانی وەرزشیتاندا بۆ دەخوازم."


عەگید کابایێل، ئەستێرەی کورد لە یاریی بۆکسیندا، لە شەوێکی سەرنجڕاکێشدا سەرکەوتنی بەرامبەر نێلسۆن هیسای ئەلبانی بەدەستهێنا و پارێزگاریی لە پشتێنی کێشی قورسی ئەو یارییە کرد و ئێستا عەگید کابایێل، پاڵەوان و یەکەمی جیهانە.


دوای بردنەوەی یارییەکە و پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی، عەگید کابایێل بە ئاڵای کوردستانەوە ئاهەنگی گێڕا و گوتی "هەربژی کورد و کوردستان."


دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان


بە گەرمی پیرۆزبایی لە بۆکسێنەری کورد عەگید کابایێل دەکەم بۆ سەرکەوتنی و پاراستنی نازناوی جیهانیی بۆکسێن بۆ کێشی قورس.


ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گه‌وره‌یه‌، جێگەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاترتان لە کاروانی وەرزشیتاندا بۆ دەخوازم.


نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/11/29


عەگید کابایێل، دوای بردنەوەی ئەم یارییە مێژووییە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "پێش هەموو شتێک، سوپاسی ئەو پشتیوانییە گەورەیەی کۆمەڵگەکەم دەکەم کە بەڕاستی نازانم چۆن وەسفی بکەم. ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک کە دەگاتە 50 هەزار کەس، دوایین جار 11 ساڵ پێش ئێستا لە یاریی نێوان کلیچکۆ و تایسن فیوریدا بینرا. من زۆر باشم، بەڵام لە دۆخەکە زۆر دڵخۆش نیم. چاوەڕێی شتێکی گەورەترم دەکرد. خۆم بۆ شەڕ و رووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە ئامادە کردبوو و بەڕاستی ئامادە بووم بەنێو ئاگردا بڕۆم، بەڵام رکابەرەکەم ئامادە نەبوو، بۆیە ئەوە بە جێگەی داخ دەزانم. دەزانیت، مرۆڤ جارێک ئەم دەرفەتەی بۆ دەڕەخسێت بچێتە پاڵەوانێتیی جیهانی و دەچیتە سەر حەلەبە و دوای چەند لێدانێک سەرت گێژ بخوات، خۆش نییە. قسەی زۆر گەورە دەکەیت، بەڵام بەو شێوەیە دەرناکەویت."


عەگید لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "زۆر جێگەی داخە. بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت سەیری ئەنجامەکە بکەین، ئەوەی چوو چوو، دەبێ خۆمان بۆ ئەرکی نوێ ئامادە بکەین. پێموایە یاریی یەکخستنی پشتێنەکان لە چاوەڕوانیماندایە و ئێمەش بۆی ئامادەین. برایانم، من بۆ ئەڵمانیا مێژووم نووسییەوە، بۆ کوردستان مێژووم نووسییەوە، بۆ کۆمەڵگەی کوردیمان. من یەکەم ئەڵمانم کە دوای ماکس شمیلینگ دەبمە پاڵەوانی جیهان و لە هەمان کاتدا یەکەمینم کە لەم جۆرە یارییەدا پارێزگاری لە نازناوەکەی لە ئەڵمانیا کردبێت. دەزانیت ئێمە مێژوومان نووسییەوە، من و راهێنەرەکەم کە هەمیشە دەیگوت مێژوو دەنووسینەوە، وا نووسیمانەوە."


پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پیرۆزباییکردن لە عەگید کابایێل لەکاتێکدایە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش پیرۆزبایی لەو بۆکسێنەرە کوردە دەکات و دەڵێت ""گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی جیهانیی بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکەم بەبۆنەی بردنەوە مێژووییەکەی و بەرگریکردنی لە پشتێنی پاڵەوانی جیهان بۆ کێشی قورس (WBC). هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم."


بابەتی پەیوەندیدار

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس
وەرزش29-11-2026

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات
وەرزش29-11-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات

بارسێلۆنا دەیەوێت  6 خاڵ لە ریال مەدرید دوور بکەوێتەوە
وەرزش29-11-2026

بارسێلۆنا دەیەوێت 6 خاڵ لە ریال مەدرید دوور بکەوێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە