کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا - بارسێلۆنا 18:15

دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا - بارسێلۆنا 18:15

وەرزش

بارسێلۆنا دەیەوێت 6 خاڵ لە ریال مەدرید دوور بکەوێتەوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس
وەرزش29-11-2026

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات
وەرزش29-11-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
وەرزش29-11-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

رووداو دیجیتاڵ


بارسێلۆنا ئەمڕۆ لەسەر یاریگای ریازۆر دەبێتە میوانی دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 14ـی خولی ئیسپانیا، بەئومێدی ئەوەی شوێنپێی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندیی بەهێزتر بکات و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بگەینێتە 6 خاڵ، دوای ئەوەی یانەی شاهانە یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێس دۆڕاند.


بارسێلۆنا بە 36 خاڵ لە 13 یاری لە پێشەوەی ریزبەندییەکەیە، دوای ئەوەی 12 بردنەوەی بەدەستهێنا لەگەڵ یەک دۆڕان. لە بەرامبەردا، دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا بە 15 خاڵ لە پلەی دوازدەمی ریزبەندییەکەدایە.


دۆخی هەردوو تیپ پێش یارییەکە


تیپی کەتەلۆنی لە ماوەیەکی باشدایە، دوای ئەوەی لە پێنج یارییەکەی دواییدا چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە، کە یەکێکیان بردنەوەی 3-2 بوو بەرامبەر ڤیاڕیال. هەروەها بارسێلۆنا بە سێ بردنەوەی یەک لە دوای یەکەوە دەچێتە ئەم یارییە.


لە بەرامبەردا، دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا تەنیا یەک بردنەوەی لە دوایی پێنج یاریی دواییدا بەدەستهێناوە، لەگەڵ دوو یەکسانبوون و دوو دۆڕان. دوا ئەنجامی تیپەکەش دۆڕان بوو 2-1 بەرامبەر ئالاڤێس.


رافینیا لە پێشەوەی گۆڵکارانی بارسێلۆنادایە


بارسێلۆنا بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی خولی ئیسپانی هەیە لەم وەرزەدا، بەو پێیەی لە 13 یارییدا 51 گۆڵی تۆمارکردووە، بەتێکڕایی نزیکەی چوار گۆڵ لە هەر یارییەکدا.


یاریزانی برازیلی، بە 15 گۆڵ لە پێشەوەی گۆڵکارانی تیپەکەدایە. لە دوای ئەودا لامین یامال بە 10 گۆڵ و فێرمین لۆپێز بە 8 گۆڵ دێن.


لە لایەکی دیکەوە، دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا پشت بە هێرشبەری خۆی، پیێر-ئیمێریک ئۆبامیانگ، دەبەستێت کە ئەم وەرزە 5 گۆڵی تۆمارکردووە، بۆ ئەوەی هەڕەشە لە بەرگری بارسێلۆنا بکات و هەوڵی راگرتنی سەرکەوتنەکانی بدات.


ژمارە و ئامارەکانی پێش یاریی بارسێلۆنا و دێپۆرتیڤۆ


ئامارەکان بەڕوونی بەرزیی ئاستی بارسێلۆنا پیشان دەدەن؛ ئەم تیپە لە دەرەوەی یاریگای خۆی 6 بردنەوەی لە خولەکەدا بەدەستهێناوە، هەروەها لە هەر 13 یارییەکەیدا لانیکەم لە هەر یارییەکدا یەک گۆڵی تۆمارکردووە.


بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆیشی بەرگرییەکی بەهێزی هەیە، چونکە تەنیا 6 گۆڵی لە 13 یاریی دەرەوەی یاریگای خۆیدا لێکراوە. هەروەها رێگەی بە رکابەرەکانی داوە تەنیا 91 هەوڵی گۆڵکردن لەدژی بارسا بدەن، کە کەمترین ژمارەیە لە نێوان هەموو تیپەکانی خولەکەدا.


لە بەرامبەردا، دێپۆرتیڤۆ لە 8 یاری لەدوایین 9 یارییدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، بەڵام لە یاریگای خۆیدا بە تێکڕایی 1.33 لە هەر یارییەکدا گۆڵی تۆمارکردووە و تێکرایی گۆڵ لێکردنیشی یەک گۆڵ بووە بۆ هەر یارییەک.


مێژووی رووبەڕووبوونەوەکانی بارسێلۆنا و دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا


بارسێلۆنا لە رووبەڕووبوونەوە دواییەکانی نێوانیاندا دەستی باڵای هەبووە، بەوەی لە دوایین پێنج یارییدا بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ، چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و تەنیا جارێکیش دێپۆرتیڤۆ سەرکەوتوو بووە.


دوایاریی نێوان هەردوو تیپەکە لە نیسانی 2018 بە بردنەوەی بارسێلۆنا بەئەنجامی 3-2 کۆتایی هاتووە.


ئامارەکان هەروەها ئاماژە بەزۆریی گۆڵ لە یارییەکانی نێوانیاندا دەکەن؛ لە 7 یاری لە دوایین 8 یارییدا لانیکەم 4 گۆڵ تۆمارکراوە. هەروەها بارسێلۆنا لە دوا 8 رووبەڕووبوونەوەی خۆی بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ لە خولی ئیسپانیدا، لە نیوەی دووەمی یارییەکاندا گۆڵی تۆمارکردووە.


بابەتی پەیوەندیدار

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس
وەرزش29-11-2026

هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپ بۆ ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و ئالاڤێس

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات
وەرزش29-11-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
وەرزش29-11-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە