رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، بۆ یاریی بالە و دەڵێت "ئەم سەرکەوتنە مایەی شانازی و پێزانینە بۆ ههرێمی کوردستان و عێراق و توانا و ئیرادەی کچانی کوردستان بۆ سەرکەوتن و دەرکەوتن لە گۆڕەپانە وەرزشییەکانی جیهاندا دەسەلمێنێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکات کە لە بردنەوەی نازناوەکەدا بەشداربوون و هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی وەرزشیی زیاتر بۆ یاریزانان و یانەکە دەخوازێت.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بە گەرمی پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاهێنەران و تەواوی یاریزانانی یانەی سەنحاریب لە دهۆک دەکەم، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیهتیی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی بالە و تۆمارکردنی ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گهورهیه.
ئەم سەرکەوتنە مایەی شانازی و پێزانینە بۆ ههرێمی کوردستان و عێراق و توانا و ئیرادەی کچانی کوردستان بۆ سەرکەوتن و دەرکەوتن لە گۆڕەپانە وەرزشییەکانی جیهاندا دەسەلمێنێت.
وێڕای دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەوانەی لەم سەرکەوتنەدا بەشدار بوون، هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی وەرزشیی زیاتر بۆ یانەکە و یاریزانانی دەخوازین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/11/29
یانەی سەنحاریب، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی بوشرییەی لوبنانی بەدەستهێنا، سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیادا تۆمارکرد و بووە یەکەم تیپی خانمان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، نازناوی بالەی رۆژئاوای ئاسیا بباتەوە.




