کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

راپۆرتە هەواڵ

سپۆرت: هاندەرانی ریال مەدرید لە ڤینیسیۆس بێزار بوون

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەرفەتی ئەوە بۆ ریال مەدرید رەخساوە گەورترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ واژۆ بکات
راپۆرتە هەواڵ24-11-2026

دەرفەتی ئەوە بۆ ریال مەدرید رەخساوە گەورترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ واژۆ بکات

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە
راپۆرتە هەواڵ23-11-2026

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت
راپۆرتە هەواڵ22-11-2026

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت

رووداو دیجیتاڵ


خاڤیێر خێرالدۆ، جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، شێوازی بەڕێوەبردنی یارییەکەی ریال مەدریدی لەلایەن راهێنەری پۆرتوگالی، جۆزێ مورینیۆ، رەخنەباران کرد کە بەرامبەر ئالاڤێس بەئەنجامی 2-1 لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دۆڕا، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 14ـی خولی ئیسپانیا.


خێرالدۆی نووسەر پێیوایە "پەنابردنی مورینیۆ بۆ زۆرکردنی ژمارەی هێرشبەران، کاتێک دۆخەکان ئاڵۆز دەبن، ستراتیژییەکی کۆنە و لەگەڵ ئاستی راهێنەرێک بەقەبارەی ئەو، یان تیپێک کە ئامانجی بردنەوەی هەموو شتێکە، ناگونجێت".


نووسەر ئاماژەی بەوە داوە کە راهێنەری پۆرتوگالی بڕیاری دا ژمارەی هێرشبەران لە یاریزانانی یەدەگ زیاد بکات، لەبری ئەوەی چارەسەری تاکتیکیی جۆراوجۆر پێشکەش بکات.


بەپێی بۆچوونی نووسەر، ئەم ستراتیژییە لە هەندێک کاتدا لێی تێدەگەین، بەڵام لە راهێنەرێک بە قەبارەی مورینیۆ چاوەڕوان ناکرێت تەنیا پشت بەو شێوازە ببەستێت؛ چونکە چاوەڕوان دەکرێت خاڵە لاوازەکانی رکابەر بخوێنێتەوە و سوودیان لێ وەربگرێت.


کێشەی ڤینیسیۆس.. هاندەرانی ریال مەدرید لێی بێزار بوون


خێرالدۆ لە بەشێکی دیکەی رەخنەکەیدا لەسەر ئەوە وەستا، کە بە 'کێشەی ڤینیسیۆس' ناوی دەبات، و پێیوایە یاریی ئالاڤێس زیانی دیکەی لە ناو ریال مەدریددا دروست کرد، جگە لە لەدەستدانی سێ خاڵەکەی کە تیپەکە هیواخواز بوو بەدەستی بهێنێت.


ئەوەی نووسەر جەختی لەسەر کردەوە ئەوەبوو کە ئێستا روون بووەتەوە هاندەرانی یانەکە لە رەفتارەکانی یاریزانە بەرازیلییەکە بێزار بوون.


خێرالدۆ زیادتر دەڵێت "هاندەران ئێستا پێیانوایە ڤینیسیۆس زیاتر گرنگی بە دەرکەوتن و ئاماژەکردن بۆ هاندەران و شتە لاوەکییەکان دەدات، لەوەی گرنگی بە شتە گرنگەکانی ناو یاریگاکە بدات... ئەگەر بەربژێری هەڵبژاردنێک بووایە، بەدڵنیاییەوە زۆرینەی دەنگەکان لەدژی ئەو دەبوون".


نووسەر پێیوایە سەکۆکانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕوونی و بێ هیچ دوودڵییەک پەیامەکەیان گەیاندووەتە یاریزانەکە.


ئەوەی تووڕەیی هاندەرانی زیاتر ئاشکرا کرد، ئەوکاتە بوو کە مورینیۆ بڕیاری دەرکردنی ئاردا گۆلەر و یاریکردنی بە ئێسپیی دا؛ لەو کاتەدا هاندەران داوایان دەکرد ڤینیسیۆس بگۆڕدرێت، نەک ئەو ئەستێرە تورکییە.


نەبوونی چارەسەر بۆ گەڕانەوەی ریال مەدرید


سەبارەت بە هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ گەڕانەوە بۆ یارییەکە، نووسەر ئاماژەی بەوە داوە کە توانای یاریزانی فەرەنسی، کیلیان ئێمباپێ، و ئەوەی بە 'پەرجووەکانی ئێسپی و فێڵەکانی دیۆماندێ' ناوی دەبات، نەیانتوانی ئەنجامی یارییەکە بگۆڕن. هەروەها لێدانە جێگیرەکانیش نەیانتوانی ریال مەدرید لە شکسته‌کە رزگار بکەن.


کارتی سووری جود بێلینگهام


خێرالدۆ لە بەشێکی دیکەی رەخنەکەیدا باسی مشتومڕی بڕیاری ناوبژیوانی کرد و روونی کردەوە کە ریال مەدرید لە یارییەکەدا پێناڵتییەکی بۆ نەگیرا، دوای ئەوەی تەکنەلۆژیای VAR ناوبژیوانەکەی بانگ کرد بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی؛ بڕیارێک کە نووسەر پێیوایە هەڵە بووە.


دواتر ئاماژەی بەوە دا کە جود بێلینگهام کارتی زەردی دووەمی وەرگرت و لە یارییەکە دەرکرا.


جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی سپۆرت پێیوایە ئەم رووداوە هۆکار دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئەو هەستەی کە ماوەیەکی زۆرە بەشێک لە هاندەرانی رایل مەدرید هەیانە؛ ئەویش ئەوەیە کە کاتێک تیپەکە دەباتەوە، سەرکەوتنەکە بە ناوی مورینیۆ و یاریزانەکانییەوە دەبێت، بەڵام کاتێک دەدۆڕێت، تاوانەکە دەخرێتە ئەستۆی ناوبژیوانان.


خێرالدۆ ئەم بانگەشەیەی بە 'بیرکردنەوەیەکی منداڵانە و بێ بنەما' وەسف کرد، هەرچەندە بە بۆچوونی ئەو، ئەم بیرۆکەیە لە نێوان بەشێک لە هاندەرانی ریالدا جێگیر بووە.


ئەو داوای لە هاندەرانی ریال مەدرید کرد کەمێک رەخنە لە خۆیان بگرن.


بە دۆڕانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس، ریال مەدرید لە 33 خاڵ و لە پلەی سێیەمی خشتەی خولی ئیسپانیا وەستا، بەجیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا یاری دەکات. لە هەمانکاتدا ئاتلێتیکۆ مەدرید بە 34 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.


بابەتی پەیوەندیدار

دەرفەتی ئەوە بۆ ریال مەدرید رەخساوە گەورترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ واژۆ بکات
راپۆرتە هەواڵ24-11-2026

دەرفەتی ئەوە بۆ ریال مەدرید رەخساوە گەورترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ واژۆ بکات

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە
راپۆرتە هەواڵ23-11-2026

ریمۆنتادا و خولەکی 85، ئەو چەکەی مۆرینیۆ هەموو ئەورووپای پێ تۆقاندووە

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت
راپۆرتە هەواڵ22-11-2026

دایکی کیلیان بەڕێوەبەری کاری یاریزانانە و دایکی لامین بەپارە وێنە لەگەڵ خەڵک دەگرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە