کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

=ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە کاتی بەڕێوەچوونی 81ـەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک، 22ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: ئەلێکسی جەی. رۆزێنفێڵد / فرانس پرێس)

سووریا

ئەحمەد شەرع: داننان بە مافەکانی کورد ئەرک بوو

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا
سووریا18-11-2026

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا

شەڕی ناسنامە و زمان؛ شاندەکەی دیمەشق لە قامشلۆ گەمارۆ درا و 25 خوێندکار بریندار بوون
سووریا16-11-2026

شەڕی ناسنامە و زمان؛ شاندەکەی دیمەشق لە قامشلۆ گەمارۆ درا و 25 خوێندکار بریندار بوون

خوشکی شەڕڤانێک: براکەم دوو ساڵە لە زیندانەکانی حکومەتی سووریایە و تەندروستیی باش نییە
سووریا16-11-2026

خوشکی شەڕڤانێک: براکەم دوو ساڵە لە زیندانەکانی حکومەتی سووریایە و تەندروستیی باش نییە

رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا رایگەیاند، داننان بە مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد لە وڵاتەکەیدا ئەرکێکی سەرشانی حکومەتەکەی و مافێکی رەوای گەلی کورد بووە دوای 100 ساڵ، گوتیشی، لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد [لە رۆژئاوای کوردستان] رێککەوتوون لەسەر ئەوەی خوێندن لە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی بێت.

رۆژی چوارشەممە 23-09-2026 [سێشەممە بەکاتی نیویۆرک] لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک لە نیویۆرکی ئەمریکا، برێت مەکگۆرک، توێژەر و شڕۆڤەکاری ئەمریکی ئاماژەی بە مەرسوومی ژمارە 13ـی سەرۆکایەتیی سووریا کرد سەبارەت بە مافەکانی کورد و بە "بەڵگەنامەیەکی سەرنجڕاکێش" وەسفیکرد، بەڵام هاوکات نیگەرانیی خۆی لەبارەی زیادبوونی گرژییەکان پێشان دا بەتایبەت دوای کوژرانی شەڕڤانێکی کوردی هێزە ئەمنییەکان لە حەسەکە [کە ئێستا تێکەڵی سوپای سووریا بوونە]، هەروەها پرسیاری لەبارەی پرسی خوێندنی پرۆگرامی نیشتمانی بە زمانی کوردی و مسۆگەرکردنی مافی پێکهاتەکان لە داهاتووی سووریادا ئاراستەی سەرۆکی سووریا کرد.

لە وەڵامدا، ئەحمەد شەرع رایگەیاند، سووریا مێژوویەکی دێرینی لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی فرەنەتەوە و فرەئاییندا هەیە و گوتی: "کورد بەشێکن لە کۆمەڵگەی سووریا و لەنێو ئەم دەوڵەتەدا دەژین. لەبەر ئەوەی بە فەرمی ناسینی مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد ئەرک و مافێکی رەوا بوو، پێش یەکخستنەوەکە مەرسوومەکەمان دەرکرد و دوای 100 ساڵ پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێکرا."

سەبارەت بە خوێندنی زمانی کوردی، سەرۆکی سووریا روونیکردەوە، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە ناوچە کوردنشینەکاندا بە زمانی کوردی بخوێندرێت و ئێستا تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی دارشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو مەرسوومەن.

شەرع هەروەها باسی لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکان و یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و گوتی: "دوای ئەو رێککەوتنەی لەگەڵیاندا کردمان، ئێستا دەوڵەت کۆنترۆڵی تەواوی خاکی سووریا یان نزیکەی تەواوی خاکی سووریای بەدەستەوەیە."

سەرۆکی سووریا پێداگریی لەسەر جیاکردنەوەی هێزە سەربازییەکان لە هاووڵاتییانی سڤیل کرد و گوتی: "یەکخستنەوەکە پەیوەندیی بە گرووپێکی چەکداری دیاریکراوەوە هەبوو، نەک کۆمەڵگەی کورد؛ جیاکردنەوەی ئەم دووانە زۆر گرنگە، چونکە ئەو گرووپە چەکدارە نوێنەرایەتیی سەرجەم خەڵکی کورد ناکات."

بابەتی پەیوەندیدار

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا
سووریا18-11-2026

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا

شەڕی ناسنامە و زمان؛ شاندەکەی دیمەشق لە قامشلۆ گەمارۆ درا و 25 خوێندکار بریندار بوون
سووریا16-11-2026

شەڕی ناسنامە و زمان؛ شاندەکەی دیمەشق لە قامشلۆ گەمارۆ درا و 25 خوێندکار بریندار بوون

خوشکی شەڕڤانێک: براکەم دوو ساڵە لە زیندانەکانی حکومەتی سووریایە و تەندروستیی باش نییە
سووریا16-11-2026

خوشکی شەڕڤانێک: براکەم دوو ساڵە لە زیندانەکانی حکومەتی سووریایە و تەندروستیی باش نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە