کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڵمەتی کوتانی منداڵانە لە سووریا. وێنە: رێکخراوی تەندروستی جیهانی

هەڵمەتی کوتانی منداڵانە لە سووریا. وێنە: رێکخراوی تەندروستی جیهانی

سووریا

ئیفلیجیی منداڵان لە دێرەزوور بڵاوبووەتەوە و حکومەتی سووریا هەڵمەتێکی کوتان دەستپێدەکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند
سووریا19-11-2026

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند

بۆرییەکی گواستنەوەی گازی سووریا تەقێنرایەوە
سووریا19-11-2026

بۆرییەکی گواستنەوەی گازی سووریا تەقێنرایەوە

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا
سووریا18-11-2026

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا

رووداو دیجیتال

وەزارەتی تەندروستیی سووریا بە پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانی کوتان بۆ پاراستنی منداڵانی پارێزگای دێرەزوور دژی نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان، ئەمەش دوای تۆمارکردنی سێ تووشبوو.

رۆژی هەینی، 20ـی تشرینی دووەمی 2026، یاسر فەروح، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گوازراوە و نەگوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی سووریا بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا)ـی راگەیاند: "وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گشتگیری کوتان دژی ئیفلیجیی منداڵان کە زیاتر لە 371 هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە پارێزگای دێرەزوور دەگرێتەوە."

بەگوێرەی ئەو بەرپرسە، هەڵمەتەکە لە 30ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دەستپێدەکات. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە سێ تووشبووی ئیفلیجیی منداڵان دەستنیشانکران و بەرپرسان مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتاکەیان بە "بەرز" هەڵسەنگاندووە.

نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان کە بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەبێت، نەخۆشییەکی گوازراوەیە و لە هەر 200 تووشبوویەک، یەکێکیان تووشی ئیفلیجبوونێکی هەمیشەیی دەبێت، لەنێو ئەوانەشدا کە تووشی ئیفلیجی دەبن، رێژەی 5% بۆ 10%ـیان گیان لەدەست دەدەن. بەهۆی هەوڵەکانی کوتانەوە ئەم نەخۆشییە لە زۆربەی جیهاندا بنبڕ کراوە.

دوای شەڕێکی درێژخایەنی نێوخۆیی کە گوشاری زۆری خستووەتە سەر کەرتی تەندروستیی سووریا، رێکخراوی یونیسێف، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی سووریا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کردووە: "پەککەوتنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و سەختیی دەستڕاگەیشتن بە کوتانی رۆتینی، بۆشاییان لە پاراستنی تەندروستیی هەندێک لە کۆمەڵگەکاندا دروستکردووە."

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ساڵی 1988ـەوە ژمارەی تووشبووانی ئیفلیجیی منداڵان لە جیهاندا بە رێژەی زیاتر لە 99% کەمیکردووە و لە 350 هەزار تووشبووەوە لە زیاتر لە 125 وڵات، دابەزیوە بۆ تەنیا دوو وڵات کە نەخۆشییەکەی تێدا ماوەتەوە. رێکخراوەکە هۆشداریش دەدات کە "تاوەکو تەنیا یەک منداڵیش تووشبوو بێت، منداڵانی هەموو وڵاتان لە مەترسیدان و شکستهێنان لە بنبڕکردنی نەخۆشییەکە لەو دوایین مۆڵگانەدا، دەکرێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی جیهانیی نەخۆشییەکە."

پێشتریش لە ساڵی 2013 لە سووریا و لە ساڵی 2014 لە عێراق نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان بۆ ماوەیەکی کورت سەریهەڵدایەوە، بەڵام هەڵمەتێکی کوتانی 18 مانگی توانی ژمارەی تووشبووان بگەڕێنێتەوە بۆ سفر.

بابەتی پەیوەندیدار

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند
سووریا19-11-2026

سووریا دەستگیرکردنی پلاندانەری کۆمەڵکوژیی (بۆسەی عوتەیبە)ی راگەیاند

بۆرییەکی گواستنەوەی گازی سووریا تەقێنرایەوە
سووریا19-11-2026

بۆرییەکی گواستنەوەی گازی سووریا تەقێنرایەوە

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا
سووریا18-11-2026

کەسێک لە سووریا خێزانەکەی لە ماڵ دەرکرد و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ پۆلیس کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە