رووداو دیجیتاڵ لە یەکێک لە گەڕەکە "کریستیاننشینەکانی دیمەشق" تەقینەوەیەک روویدا، سەربازێک کوژرا. رۆژی سێشەممە، 19ی ئایاری 2026، سۆلین محەممەدئەمین، پەیامنێری رووداو لە دیمەشق گوتی، دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوچەی (باب شەرقی) بیسترا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک کوژراوە و شەش کەسی دیکە بریندار بوون. بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، سوپای عەرەبیی سووریا لەنزیک یەکێک لە باڵەخانەکانی وەزارەتی بەرگری بۆمبێکی چێندراویان بینیوە، پووچەڵیان کردووەتەوە. راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری دەڵێت، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەمان ناوچە تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەربازێکی سوپای عەرەبیی سووریا کوژرا و "شەش کەسی دیکە بریندار بوون."
سووریا21-07-2026ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا کۆبووەوە؛ مژارێکی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەت بوو
سووریا17-07-2026بەرپرسێکی دیمەشق بۆ رووداو: لەجیاتی هێڵی کەرکووک-بانیاس، هێڵێکی نوێی گواستنەوەی نەوتی عێراق دروست دەکەین