Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان

تورکیا01-06-2026

هەپەگە : کلیلی چارەسەری پرسی کورد لای عەبدوڵڵا ئۆجەلانە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تورکیا رێککەوتنێکی نوێی گازی سرووشتی لەگەڵ ئازەربایجان واژۆ کرد
تورکیا01-06-2026

تورکیا رێککەوتنێکی نوێی گازی سرووشتی لەگەڵ ئازەربایجان واژۆ کرد

هاوسەرۆکی دەم پارتی: رێگەی ئاشتی بە ئازادی و دیموکراسیدا تێدەپەڕێ
تورکیا01-06-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی: رێگەی ئاشتی بە ئازادی و دیموکراسیدا تێدەپەڕێ

باکووری کوردستان سەرچاوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوە بۆ تورکیا
تورکیا01-06-2026

باکووری کوردستان سەرچاوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوە بۆ تورکیا


رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە 22ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنەوەی شەڕی چەکداری کە بە "هەنگاوی 1ی حوزەیرانی 2004" دەناسرێ، دەڵێ رێگەی چارەسەریی هەمیشەیی پرسی کورد لە تورکیا بەندە بە ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ناساندنی وەک سەرۆکی شاندی دانوستاندنکار. هەپەگە ئاماژە بەوە دەکات کە بێدەنگکردنی چەک و چارەسەریی سیاسی تەنیا لە رێگەی کرانەوەی دەرفەت بۆ سیاسەتی دیموکراسی دەبێت.


باڵی چەکداریی پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان لە ساڵی 1999ـەوە بۆ 5 ساڵ ئاگربەستیان پاراست، بەڵام تورکیا ئەو قۆناخەی وەک دەرفەتێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەکەیان بەکارهێنا، ئەمەش وایکرد لە 1ی حوزەیرانی 2004ـدا قۆناخێکی نوێی خەباتی چەکداری دەستپێبکاتەوە. هەپەگە دەڵێت، مێژووی 22 ساڵی رابردوو دەریخستووە کە کێشەی کورد بە نکۆڵیکردن و گوشاری سەربازی چارەسەر نابێت.

هەپەگە لە پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە پارادایمی "کۆمەڵگەی دیموکراسی و ژینگەیی" کە ئۆجەلان دایڕشتووە، تەنیا رێگەیە بۆ پێکەوەژیانی گەلان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پووچەڵکردنەوەی پیلانە نێودەوڵەتییەکان؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە رێگە نادەن بەهاکانی گەلی کورد و هەوڵەکانی ئۆجەلان بەفیڕۆ بچێت.

هەنگاوی 1ی حوزەیرانی 2004 ئاماژەیە بۆ ئەو کاتەی پەکەکە کۆتایی بە ئاگربەستی یەکلایەنەی 5 ساڵەی خۆی هێنا کە لە ساڵی 1999ـەوە (دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان) رایگەیاند؛ ئەم رێککەوتە لە مێژووی پەکەکەدا وەک "قۆناخی دووەمی خەباتی چەکداری" دەناسرێ.

رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-06-2026