رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دادی تورکیا دەڵێ، پڕۆسەی چارەسەریی پرسی کورد بە دەرکردنی یاسایەک لە پەرلەمان سەردەخرێ.
رۆژی هەینی، 19-6-2026 ئەکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا لە پاڕێزگای ریزەی باکووری وڵاتەکەی قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، کۆدەنگییەکی نیشتمانی لەژێر چەتری پەرلەماندا تایبەت بە چارەسەری پرسی کورد لە ئارادا دەبێ.
وەزیری دادی تورکیا گوتی: "ئەمڕۆ لەژێر چەتری پەرلەمانی تورکیادا نزیکەی هەموو پارتە سیاسییەکانمان بە سەرپەرشتیی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان سەرقاڵی کارکردن و کۆششێکی زۆرن. هەمووان گەیشتوونەتە قۆناخەکانی کۆتایی پڕۆژەی سەتەی وڵات و لەبەردەم وەرچەرخانێکی گرنگداین."
وەزیری دادی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد گوتی: "یەکێکە لە گرنگترین قۆناخەکانی سەتەی تورکیا و پشتیوان بە خودا، بە یاسا تاچدار دەکرێ و لە کاتێکی زۆر کورتدا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە".
ئەم لێدوانەی وەزیری دادی تورکیا تەنیا چەند کاژێرێک دوای داواکارییەکەی پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی دێ کە داوای کرد "یاسا"ی تایبەت بە پڕۆسەی پڕۆسەی چارەسەری پێش چوونی پشووی هاوینەی پەرلەمان پەسند بکرێ.



.jpg&w=3840&q=75)