رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، شاندەکەی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، میتهات سانجار و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێ کەوتووە.
پێشتر گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاندبوو، شاندەکە بەنیازە لە 23ی تەممووز سەردانی ئیمراڵی بکات.
دوایین دیداری شاندی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 24ی ئایاری 2026 دابوو.
ئەم سەردانەی شاندی ئیمراڵی لە کاتێکدایە، لە تورکیا گفتوگۆیەکی چڕ لە ئارادایە بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.




