رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە هور ئاغبابا، برای وەلی ئاغبابا و کەسێکی دیکە لە ئامەدی باکووری کوردستان دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی بەرامبەر گەورەشارەوانیی ئیزمیر بەڕێوەدەچێت، دوو کەس لە ئامەد دەستگیرکران کە یەکێکیان هور ئاغبابا، برای وەلی ئاغبابا، پەرلەمانتاری بازنەی مەڵەتیی پارتی نوێیە.
ئەوان تۆمەتی "دامەزراندنی رێکخراوی تاوانکاری" و "شێواندنی تەندەرەکان" یان دراوەتەپاڵ.
ئۆپەراسیۆنەکە لە ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو و هێزەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو داواکراوە و دەستگیریان کردن.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە 4-8-2026 داواکاری گشتی نووسراوی داواکاری بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ و وەلی ئاغبابا، پەرلەمانتاری پارتەکە ئامادەکرد.
داواکاری گشتی ئۆزەل و ئاغبابای بە تێوەگلانیان لە بەرتیلکاری تۆمەتبار کردووە.



