رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی دەستەی ئاماری تورکیا )تویک( لەبارەی هێزی کڕین، ئیستەنبووڵ بە 112.6 خاڵ گرانترین ناوچەی تورکیایە بۆ ژیان و مێردین، ئێلیهـ، شرنەخ و سێرتی باکووری کوردستانیش بە 91.5 خاڵ هەرزانترینن.
لێکۆڵینەوەکە جیاوازیی بەرچاوی نرخەکانی لەنێوان ناوچە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەرخستووە. جیاوازیی نرخی کرێی خانوو، خۆراک و خزمەتگوزارییەکان لەو ناوچانەدا وەرگیراوە و بەراورد کراوە.
لێکۆڵینەوەکەی دەستەی ئاماری تورکیا (تویک) بە ناونیشانی (هاوتای هێزی کڕین لە ناوچەکاندا) بڵاوکراوەتەوە و دەریخستووە کە سەبەتەیەکی دیاریکراو لە هەمان کاڵا و خزمەتگوزاری، لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا چەند لەسەر هاووڵاتییان دەکەوێت.
رێکخەرانی لێکۆڵینەوەکە تێکڕای تورکیایان بە 100 خاڵ داناوە. بەگوێرەی ئەو پێوەرە، لە خەرجییە گشتییەکانی بەکاربردندا، کەمترین ئاستی نرخ 91.5 خاڵ و بەرزترین ئاستیش 112.6 خاڵ بووە.
لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە نرخی هەمان کاڵا و خزمەتگوزاری، بەگوێرەی ناوچە و پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان جیاوازیی زۆری هەیە.
نرخ لە پارێزگاکانی مێردین، باتمان، شرنەخ و سێرت بە رێژەی 8.5% لە خوار تێکڕای گشتیی تورکیاوەن.
ئەو ناوچانەی کەمترین ئاستی نرخەکانیان تێدا تۆمار کراوە بەم شێوەیەن:
خشتەی نرخ بەگوێرەی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک)
91.5مێردین، باتمان، شرنەخ و سێرت
92.8ئاگری، قارس، ئیدر و ئەردەخان
93.8کرککالە، ئاکسەرای، نیدە، نێڤشەهیر و کرشەهیر
94.0وان، مووش، بەدلیس و جۆلەمێرگ
94.8رووها و ئامەد
95.6مەلەتی، خارپێت، چەولیگ و دێرسیم
96.0قەیسەری، سێواز و یۆزگات
96.6هاتای، مەڕەش و عوسمانییە
96.8دیلۆک، سەمسوور و کیلیس
97.1ئەرزنگان، ئەرزەڕۆم و بایبورت
112.6ئیستەنبووڵ
110.1ئیزمیر


.jpg&w=3840&q=75)