رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتانی جیهان پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەشداری لە COP31.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شوێنی بەڕێوەچوونی لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە شاری ئەنتالیای توركیا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێکرا.
رۆژی سێشەممە 10-11-2026 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە شاری ئەنتاڵیای تورکیا.
لووتكهى سهركردهكان سبهى چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 لە ئەنتاڵیا دهستپێدهكات و دوو رۆژ دهخايێنێت.

