رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی لووتکەی کەشوهەوا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە و جهختیان له هاریکاریی هاوبهش کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەوی رابردوو چوارشەممە 11-11-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی کەشوهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکانی تورکیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، ههروهها گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به پێویست زانی.
له دیدارهکهدا بیروڕایان دهربارهی چهند پرسێکی دیکهی جێی بایهخی هاوبهش، گۆڕییهوه.



