Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا

جیهان01-06-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە
جیهان31-05-2026

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە

رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایی ئەنجام دا. لەو پەیوەندییەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و رێگەکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سووریا و بووژانەوەی ئابووری لە قۆناخــی داهاتوودا.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ سووریا لە قۆناخــی ئاوەدانکردنەوەدا کردەوە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵگرتنی ئەو سزایانەی ماونەتەوە، هەنگاوێکی بنەڕەتییە تاوەکو چالاکییەکانی ئابووریی سووریا دەستپێبکاتەوە و بارودۆخی بژێویی هاووڵاتییان باشتر بێت. 

شەرع دەڵێت: "ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی هاندانی وەبەرهێنان و رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی پڕۆژە ئابوورییەکان بۆ کەرتە زیندووەکان و چیدیکە نابێت ئاستەنگ لەبەردەم بووژانەوەدا بمێنێت."

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، باس لە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییانە کرا کە بەهۆی ئاڵۆزییە ناوچەیییەکانەوە دروست بوون؛ سەرۆککۆماری سووریا جەختی لە گرنگیی پێدانی لەپێشینە بە رێڕۆی دیپلۆماسی و گفتوگۆ کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی نوێ.

لەلایەن خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بایەخی خۆی بە بەدواداچوونی پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی سووریا کردەوە.

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دەشڵێت: هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هاوئاهەنگی و بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسییانە کردەوە کە جێگەی بایەخی هەردوولان، تاوەکو بە باشترین شێوە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و ئاسایشی ناوچەکە بکەن.