Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریاییەکان بە خۆپێشاندان بڕیارەکە رەتدەکەنەوە. وێنە: AMNA

سووریاییەکان بە خۆپێشاندان بڕیارەکە رەتدەکەنەوە. وێنە: AMNA

جیهان01-06-2026

یۆنان مافی پەنابەریی هەزاران کۆچبەری سووری و ئەفغانی هەڵدەوەشێنێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوژینی بایدن بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە: لە دیبەیتێک دا وامزانی جەڵتە لێیداوە
جیهان01-06-2026

هاوژینی بایدن بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە: لە دیبەیتێک دا وامزانی جەڵتە لێیداوە

بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند؛ ساڵی داهاتوو بە ژیریی دەستکرد تەمەنی کۆچبەران دەستنیشان دەکرێت
جیهان01-06-2026

بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند؛ ساڵی داهاتوو بە ژیریی دەستکرد تەمەنی کۆچبەران دەستنیشان دەکرێت

تۆم باراک: کاتێک دۆناڵد ترەمپ قسە دەکات دۆست و دووژمن گوێی لێدەگرن
جیهان01-06-2026

تۆم باراک: کاتێک دۆناڵد ترەمپ قسە دەکات دۆست و دووژمن گوێی لێدەگرن

رووداو دیجیتاڵ

یۆنان دەستی کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی مافی پەنابەریی هەزاران پەنابەری سووری و ئەفغانی، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند، شەڕ لەو دوو وڵاتە کۆتایی هاتووە و "ئارامن". هاوکات وەزیری کۆچی ئەو وڵاتە بە راشکاوی دەڵێت، لە وەرگرتنی هێزی کاردا وڵاتە مەسیحییەکانیان لە وڵاتە ئیسلامییەکان پێ باشترە.

دوای ئەوەی لە کانوونی یەکەمی 2024دا کۆتاییهاتنی شەڕی ناوخۆ لە سووریا راگەیێندرا، حکومەتی یۆنان لە شوباتی ئەمساڵەوە دۆسیەی 1200 پەنابەری سووری کردووەتەوە بۆ ئەوەی مافی پەنابەرییان لێ بسێنێتەوە. 

جگە لە سوورییەکان، پەنابەرانی ئەفغانستانیش هەمان مەترسییان لەسەرە، بەو پاساوەی کە تاڵیبان لە ساڵی 2021وە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و شەڕ نەماوە.

ئەنجێلیکی تیۆدۆرۆپۆلۆ، پارێزەر لە ئەنجوومەنی یۆنانی بۆ پەنابەران دەڵێت، ئەم رێکارانە زیاتر پیاوان دەگرێتەوە و ئاماژەیە بۆ تووندکردنی سیاسەتی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە کۆچبەران.

ئاینی کۆچبەران دەبێتە پێوەر

سانۆس پڵێڤریس، وەزیری کۆچی یۆنان، لەبەردەم لیژنەیەکی پەرلەمانیدا بە راشکاوی باسی لە جیاوازیی ئاینی کردووە لە وەرگرتنی کۆچبەراندا. ئەو دەڵێت، "وڵاتانێک هەن کە بەهاکانیان لەگەڵ ئێمە یەکناگرێتەوە، ئەوەش بە پلەی یەکەم بەهۆی ئاینەوەیە، با روون بین؛ مەبەستم ئیسلامی تووندڕەوە."

وەزیری کۆچی یۆنان دەشڵێت، ئەوان لە گفتوگۆدان لەگەڵ وڵاتانی وەک جۆرجیا، فلیپین، ئەرمینیا و هیندستان بۆ هێنانی هێزی کار، چونکە ئەو وڵاتانە یان مەسیحین یان لە رووی ئاینییەوە بێلایەنن.

سزای تووند بۆ ئەوانەی ناگەڕێنەوە

یۆنان لە ئەیلوولی 2025ەوە تووندترین یاسای دیپۆرتکردنەوەی لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەورووپا پەسند کردووە. بەگوێرەی یاساکە، ئەو کۆچبەرانەی داواکارییەکەیان رەتدەکرێتەوە، تەنیا دوو هەفتەیان لەپێشە بۆ ئەوەی خۆبەخشانە وڵات جێبهێڵن، ئەگەر نەڕۆن، بە 5 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێن و رووبەڕووی 2 بۆ 5 ساڵ زیندانیکردن دەبنەوە لە کەمپە داخراوەکاندا.

هەروەها ئامێری چاودێری (GPS) دەخرێتە دەستیان بۆ ئەوەی بزاندرێت لەکوێن.

ئەم رێکارە نوێیانەی یۆنان لە کاتێکدایە کە یەکێتیی ئەورووپا ئامادەکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی "رێککەوتنی نوێی کۆچ و پەنابەری" لە مانگی داهاتوودا، کە تێیدا جەخت لەسەر تووندکردنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی خێرای ئەو کەسانە دەکرێتەوە، کە مافی پەنابەرییان وەرنەگرتووە.

لە یۆنان کە دەروازەی سەرەکیی کۆچبەرانە بۆ ئەورووپا، نزیکەی یەک ملیۆن کۆچبەری یاسایی هەن، کە زیاتر لە 137 هەزاریان مافی پەنابەرییان هەیە، بەڵام ئێستا زۆربەیان لەژێر مەترسیی دیپۆرتکردنەوەدان.

بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-06-2026