رووداو دیجیتاڵ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری میدلاندی تێکساس، لانیکەم کەسێک کوژرا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون. تەقەکەریش کوژرا. پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانیان وەڵامی بانگەوازێکیان داوەتەوە سەبارەت بە بوونی تەقەکەرێک لە شەقامی (وێست وۆڵ). لە ڤیدیۆیەکیشدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەنگی تەقەی یەک لە دوای یەک دەبیسترێ. گوتەبێژی نەخۆشخانەی (میدلاند میمۆریال)ی شارەکە رایگەیاند، 9 بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکەی؛ سێ لە بریندارەکان براونەتە ژووری نەشتەرگەری؛ دوو بریندار باری تەندروستییان جێگیرە، سێ کەسیشیان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. ئەوی دیکەش بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە گوێزراوەتەوە. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی شاری میدلاند پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە ئایا هەموو بریندارەکان بە فیشەک پێکراون یان نا. لۆری بلۆنگ، سەرۆک شارەوانیی میدلاند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "نزا و هاوسۆزیمان بۆ بریندارەکان و خێزانەکانیانە". شارەوانیی میدلاند لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: "هەر کاتێک زانیاریی زیاتر لەبەردەست بوو، بۆ رای گشتی بڵاوی دەکەینەوە."
جیهان18-07-2026شارەوانیی میونشن بۆ رووداو: لەبەر کەمئاوی شوشتنی ئۆتۆمبێل و ئاودانی باخچەمان قەدەخە کرد
جیهان17-07-2026وەزیری وزەی ئەمریکا بۆ رووداو: دەمانەوێت وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان زیاتر بن