قالیباف: جەنگەکە هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێران کۆتایی نایەت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، ئێران داوای بەردەوامیی گفتوگۆکانی کردووە، بەڵام "ئێمە پێمان گوتوون، ئاگربەست تەواو بووە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، ئێران داوای بەردەوامیی گفتوگۆکانی کردووە، بەڵام "ئێمە پێمان گوتوون، ئاگربەست تەواو بووە".
رۆژی هەینی 10-07-2026 ترەمپ لە ترووس سۆشیال نووسی: "کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای بەردەوامیی گفتوگۆکانی لێکردین. ئێمەش رازی بووین، بەڵام ئەمریکا زۆر بە روونی پێی گوتوون، ئاگربەست کۆتایی هاتووە."
"ئەگەر تیرۆر کرام، بۆردوومانیان بکەن"
هەر ئەمڕۆ هەینی، ترەمپ قسەی بۆ رۆژنامەی (نیویۆرک پۆست) کرد و گوتی، ئەگەر ئێران لە هەوڵەکانی بۆ تیرۆرکردنی سەرکەوتوو بێت، پێشوەختە "رێنمایی و فەرمانی جێهێشتووە" و گوتی، تاران بە تەواوی باجێکی یەکجار قورس دەدات.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "بۆ ماوەیەکی درێژە لە لیستی ئەواندام. رێنماییم جێهێشتووە ئەگەر هەر شتێک رووبدات، بە تووندی بۆردومانیان بکەن بە ئاستێک کە پێشتر لە مێژوودا هاوشێوەی نەبینرابێت."
کاتێک لەبارەی راپۆرتەکانی ئەم هەفتەیەی ئیسرائیل کە ئاماژەی بە پیلانێکی تاران دەکرد بۆ کوشتنی سەرۆکی ئەمریکا پرسیاری لێکرا، ترەمپ رەتیکردەوە هیچ پلانێکی نوێی ئێران لە ئارادا بێت، بەڵکو گوتی تاران ساڵانێکە دەیەوێ بیکوژێ. ترەمپ رایگەیاند: "نەخێر، ئیسرائیل هیچ شتێکی نوێی پێشکێش نەکرد. من بۆ ماوەیەکی درێژە [لە لیستی کوشتنی ئێراندا] ژمارە یەکم و ژیانیش بەم شێوەیەیە، هیوادارم بیرم بکەن."