رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کێشەی تێکەوتووە و لای زۆربەی بەکارهێنەرانی لەسەر کۆمپیوتەر کار ناکات و دەنووسرێت، "هەژمارەکەت بەشێوەیەکی کاتی بەردەست نییە."
فەیسبووک لەکاتی کردنەوەی هەژمارەکاندا لەسەر کۆمپیوتەر ئەم پەیامە بۆ بەکارهێنەر دەنووسێت: "هەژمارەکەت ئێستا بەردەست نییە بەهۆی کێشەیەک لە سایتەکەمان. پێشبینی دەکەین بە زوویی ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. تکایە چەند خوولەکێکی دیکە هەوڵ بدەرەوە."

میدیاکانی جیهانیش باس لەوە دەکەن کێشەکە لە ڤێرژنی دێسکتۆپی تۆڕی سۆشیاڵ میدیای مێتایە و ئێستا بەردەست نییە.
بەپێی ماڵپەڕی داوندیتێکتەر، کێشەکە پێش کاژێر 11:00 بە کاتی هەولێر دروستبووە.
تاوەکو ئێستا کۆمپانیای مێتا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی کێشەکە بڵاونەکردووەتەوە.



