رووداو دیجیتاڵ رۆژی 19ی تەممووز یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە یاریگای (نیویۆرک نیوجێرسی) لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین بەڕێوەچوو؛ ئیسپانیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتینی بردەوە و بووە پاڵەوانی مۆندیالەکە. لە یارییەکەدا ئێنزۆ فێرناندز، یاریزانی ئەرجەنتین لە خوولەکە زیادکراوەکانی 90+ کارتی سووری وەرگرت، بەوەش دۆخی خراپتر بوو. تاوەکو کۆتاییەکانی یارییەکە، ئیسپانیا بە شێوەیەکی بەردەوام و رێکخراو هێرشی دەبرد، لە خوولەکی 106ی یارییەکە فێران تۆرێس تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەی تۆمار کرد. دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، ئەرجەنتین چەندین هەوڵی دا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام بێسوود بوو. لەنێو یاریگە زیاتر لە 80 هەزار هاندەر ئامادە بوون، هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شا و شاژنی ئیسپانیا و چەندین یاریزانی دێرینی ئیسپانی ئامادە بوون. ئەوەی هاندەرانی ئەرجەنتین چاوەڕێی نەبوون دواجار روویدا، ئەرجەنتین و مێسی نەیانتوانی ئەمجارە جامەکە بەرزبکەنەوە؛ مێسی و هاوڕێکانی و زۆر لە هاندەرانیان گریان.