ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ پێشوازی لە "رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە" کرد کە لەلایەن ئەو سێ وڵاتەوە بەستراوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ڕێککەوتنە نیشانی دەدات چۆن وڵاتان لە کۆتاییدا دەتوانن بە شێوەیەکی واتادارتر بەرگری لە خۆیان بکەن.
ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییە لە 7ـی ئاب واژۆ کرا، ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران تووندوتیژییەکانی بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاو کردووەتەوە، لەنێویاندا هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و هەڕەشە لە سعودیە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایگەیاند، هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لەم سێ وڵاتە، وەک هێرشکردنە سەر هەرسێکیان هەژمار دەکرێت و جەختیشی کردەوە کە ئەمە "بۆ بەهێزکردنی بەرگریی هاوبەشە".
لە رێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمە "پابەندبوونێکی هاوبەشە بۆ بەهێزترکردنی ئاسایشی بەکۆمەڵ و برەودان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و دەرەوەشیدا."
هەروەها ئەو سێ وڵاتە رێککەوتوون کە پێکەوە بەشداری لەو هەوڵانەدا بکەن کە بۆ چارەسەرکردنی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا دەدرێن.

