کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

بەهۆی گەرماوە؛ ئاماری خنکان لە فەرەنسا گەیشتووەتە زیاتر لە 300 کەس

بژار زوبێر

بژار زوبێر

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیرێکی حکومەتی فەرەنسا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لەم هاوینەدا وڵاتەکەی خنکانی زیاتر لە 300 کەسی تۆمارکردووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو، خنکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە و هۆکارەکەشی بۆ ئەو شەپۆلە گەرمایانە گەڕاندەوە کە کیشوەری ئەورووپایان گرتووەتەوە.

مارینا فێراری، وەزیری وەرزش و لاوانی فەرەنسا بە رادیۆی (فرانس ئینتەر)ی راگەیاند، لە 19ـی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستا 301 کەس خنکاون، کە ئەمەش بەراورد بە هاوینی ساڵی 2025، بە رێژەی 14٪ زیادی کردووە.

وەزیرەکە ئەمەی بە "ئامارێکی خەمناک" ناوبرد و گوتی، ئەم زیادبوونە "هاوتەریبە لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرما یەک لەدوای یەکانەی" کە زۆر لە وڵاتانی ئەورووپایان گرتووەتەوە، کە دیاردەیەکە شارەزایان دەڵێن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوەیە کە مرۆڤ دروستی کردووە.

مارینا فێراری روونیکردەوە: "بەهۆی گەرماوە، خەڵکێکی زۆر ویستوویانە بچنە نێو ئاوەوە، کە زۆرجار بە شێوەیەکی پڕ لە مەترسی و سەرکێشی ئەو کارەیان کردووە."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: "زۆر لەو رووداوە کوشندانە لەو ناوچانە روویانداوە کە مەلەکردن تێیاندا رێگەپێدراو نییە، یان تیمی چاودێری و رزگارکەریان لێ نییە."

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر لە 15ـی تەممووز، فێراری لە یەکەمین ئاماری سەرەتایی هاویندا رایگەیاندبوو کە 142 کەس بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە