کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو فەرماندانەی ئەمریکا پاداشتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ کوشتنیان داناوە

ئەو فەرماندانەی ئەمریکا پاداشتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ کوشتنیان داناوە

جیهان

واشنتن 10 ملیۆن دۆلار خەڵات بۆ زانیاری لەسەر پێنج فەرماندەی باڵای پاسداران تەرخان دەکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت بۆ هەر کەسێک تەرخان دەکات کە زانیاری لەسەر پێنج فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرا بکات. واشنتن ئەو فەرماندەیانە بە  هێرشی چەکداری و سایبەری بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات.

بەپێی راگەیێندراوەکەی بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەریی وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، ئەم کەسایەتییانە سەرکردایەتیی ئەو یەکانەی سوپای پاسداران دەکەن کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ کارمەندانی ئەمریکایان بە هێرشی چەکداری کردووەتە ئامانج و هێرشی ئەلیکترۆنیی مەترسیداریان کردووەتە سەر ژێرخانە هەستیارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ئەو پێنج فەرماندەیەی کە ئەمریکا وێنە و ناوی بڵاوکردوونەتەوە بریتین لە:

ئەحمەد وەحیدی: فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران

عەلی عەبدوڵڵاهی: سوپاسالاری ئێران

سەعید ئاغاجانی: فەرماندەی یەکەی درۆنەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران

حەمیدرەزا لەشکریان: سەرۆکی فەرماندەیی ئەلیکترۆنی و سایبەریی پاسداران

مەجید خادمی: سەرۆکی فەرماندەیی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم کەسانە سەرپەرشتی پلانداڕشتن و جێبەجێکردنی کارە تێکدەرانە و تیرۆریستییەکانی پاسداران لە سەرتاسەری جیهان دەکەن. 

بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری داوا لە هاووڵاتییان دەکات هەر زانیارییەکیان لەسەر ئەم سەرکردانە یان لقەکانی ژێر دەسەڵاتیان هەبێت، بۆیان بنێرن.

ئەمریکا بەڵێنی داوە کە جگە لە خەڵاتە داراییەکە کە دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار، ئامادەیە "پاراستن و گواستنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت"  بۆ ئەو کەسانە و خێزانەکانیان دابین بکات کە زانیارییەکان دەدەن.

ئەم هەنگاوەی واشنتن لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکانی ئیدارەی ئەمریکادایە بۆ بڕینی دەستی سوپای پاسداران لە ناوچەکە و پەکخستنی تواناکانی ئەو رێکخراوە لە بواری هێرشی درۆنی و سایبەریدا.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە