کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری ئێف 35. وێنە: Reuters

فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری ئێف 35. وێنە: Reuters

جیهان

سێنتکۆم: چەند ئامانجێکی سوپای پاسدارانمان لە ئێران بۆردوومان کرد

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە ناو خاکی ئێران ئەنجامدا.

رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی 1ـی ئەیلوول هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سوپای پاسداران، لەوانەش بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی، سیستمەکانی رادار، دامەزراوە دەریاییەکان، تواناکانی چاندنی مینی دەریایی و ناوەندەکانی پەیوەندیی سەربازی.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ هەوڵە نوێیەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز و هێرشکردنە سەر سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا جێگیرکراون و لەوپەڕی وریایی و ئامادەباشیدان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە (سەرۆکی ئەمریکا) رادەسپێردرێن.

ئەو راگەیێندراوەی سێنتکۆم لەکاتێکدایە، ئەمریکا شەوی رابردوو لە زنجیرە هێرشێکدا بۆسەر ئێران، چەندین ناوچەی لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردوومانکرد کە زیانی گیانی و ئابووری لێکەوتووەتەوە. لەوانەش تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە چەندین ناوچەی پارێزگای هورمزگان کرایە ئامانج و بووە هۆی بچڕانی کارەبا لە دوورگەی قیشم و سیریک لە پارێزگای هورمزگان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە