کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

دوای 25 ساڵ لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر ''هەڕەشەی تیرۆر ئاڵۆزتر بووە''

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

دوای زیاتر لە دوو دەیە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر، بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا و پسپۆڕانی بواری تیرۆر کۆکن لەسەر ئەوەی کە هەڕەشەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، ئاڵۆزتر بوون و ئەمریکا سەلامەتتر نییە لەچاو رابردوو.



لەم هەفتەیەدا و لەکاتێکدا ئەمریکا یادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری دەکردەوە، باڵیۆزانی 15 وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بانگهێشتی ئەمریکا سەردانی مۆنۆمێنتی گراوند زیرۆیان کرد، کە شوێنی هێرشەکان بوو لە نیویۆرک.

هاوکات، پسپۆڕان و بەرپرسان لە کۆنفرانسێکی ناوەندی سوفان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاستی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئەمریکا. نیکۆلاس ستۆکهامەر، یەکێک لە نووسەرانی راپۆرتی ئیندێکسی جیهانیی تیرۆر، رایگەیاند، "بەگشتی، مەترسییەکان ئاڵۆزتر، فرەڕەهەندتر و لە زۆر رووەوە توندتر بوون. تیرۆر بووەتە دیاردەیەکی ئۆنلاین و دیجیتاڵ."

کریستۆفەر کۆستا، بەرپرسێکی باڵای پێشووی دژەتیرۆر لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و بەڕێوەبەری ئێستای مۆزەخانەی نێودەوڵەتیی سیخوڕی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێم وانییە ئەمڕۆ سەلامەتتر بین. پێم وایە هەڕەشەکە ئێستا فرەڕەهەندە."

کۆستا، ئاماژەی بەوەش کرد کە کەمبوونەوەی متمانەی هاوپەیمانەکان بە واشنتن کاتییە و گوتی، "بڕوام وایە ئیدارەکانی داهاتوو پێشەنگییەکان هاوسەنگ دەکەنەوە، جا چ جیاوازیی نییە کۆماری بێت یان دیموکرات."

دوای 25 ساڵ لە دەرچوونی بڕیارەکانی 1368 و 1373ی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بوونە بنەمای هاوپەیمانیی جیهانیی دژەتیرۆر، چاوەڕوان دەکرێت ئەو هاوپەیمانییەتییە لاوازتر بێت، بەتایبەتی کاتێک ئەمریکا یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی دژی تیرۆر جێدەهێڵێت، کە ئەویش هەرێمی کوردستانە لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە