کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

جیهان

یەکێتیی ئەورووپا پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە یەکەمین ئەندامی نائەورووپی

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیازی کرد کەنەدا وەک "ئەندامی هاوبەش" بچێتە نێو یەکێتیی ئەورووپا، ئەمەش وەک یەکەمین ئەزموونی وەرگرتنی وڵاتێکی نائەورووپی لە مێژووی بلۆکەکەدا دادەنرێت.


ئەم دەستپێشخەرییە وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بۆ شەڕی بازرگانیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی کەنەدا لێکدەدرێتەوە. ترەمپ لە ماوەی رابردوودا بە تووندترین شێوە باجی گومرگی بەسەر کەنەدادا سەپاندووە و چەندین جار بە تەنزەوە داوای کردووە ببێتە 51ـەمین ویلایەتی ئەمریکا، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا باجی 50% بەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، شیرەمەنی و ماددە کحولییەکانی ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.

ڤۆن دێر لاین لە گوتاری ساڵانەی خۆیدا لە پەرلەمانی ئەورووپا، بە ئاراستەکردنی پەیامەکەی بۆ مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، رایگەیاند: "لە جیهانێکدا کە پەیوەندی و لێکتێگەیشتنە کۆنەکان درزیان تێبووە، دیموکراسییەکان ئازادیی ئەوەیان هەیە هەڵبژێرن لەگەڵ کێدا کار دەکەن."

برۆکسل چی لە ئۆتاوا دەوێت؟

ئەم پێشنیازە لە رێککەوتنێکی بازرگانیی ئاسایی زۆر گەورەترە و ئامانج لێی یەکخستنی پیشەسازیی بەرگری، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا، کەرتی وزە و هاوئاهەنگییە لە جەمسەری باکوور (ئارکتیک).

کەنەدا خاوەنی چەندین تایبەتمەندیی ستراتیژییە کە یەکێتیی ئەورووپا پێویستی پێیانە:

چوارەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا: هەناردەی نەوتی بۆ ئەمریکا لە سەرجەم هەناردەکارانی دیکەی جیهان زیاترە.

کانزا دەگمەنەکان: لەنێو 5 وڵاتی یەکەمی جیهانە بۆ بەرهەمهێنانی 11 کانزای یەکجار گرنگ بۆ پیشەسازیی تەکنەلۆژیا و پاتری.

پێگەی ستراتیژیی جەمسەری باکوور: کە رووسیا و چین هەوڵی باڵادەستبوون دەدەن تێیدا.

پیشەسازیی بەرگری: کەنەدا یەکەم وڵاتی دەرەوەی ئەورووپایە کە بەشداریی لە پڕۆگرامی کڕینی چەکی هاوبەشی ئەورووپادا کردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی کەنەدا، پار هەناردەی وڵاتەکە بۆ ئەمریکا 5.8% کەمی کردووە، لە بەرامبەردا هەناردەی بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان 17.2% زیادی کردووە؛ هەرچەندە هێشتا 71.7%ـی کۆی هەناردەی کەنەدا بۆ بازاڕەکانی ئەمریکایە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە پەرلەمانی ئەورووپا گوتارێک پێشکەش بکات؛ هاوکات لە 29 و 30ـی تشرینی یەکەمی داهاتوودا، شاری مۆنتریال میوانداریی لووتکەی کەنەدا و یەکێتیی ئەورووپا دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم هاوبەشییە مێژووییە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە