کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

جیهان

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: گفتوگۆکانمان لەگەڵ چین سەرکەوتوو بوون

هەکار عەلی

هەکار عەلی

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی باڵای چین و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبوونەوەیەکی هەشت کاژێرییان لەبارەی دۆسیەکانی بازرگانی و تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد کرد. وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆکانی بە "زۆر سەرکەوتوو" ناوبرد و گوتی، زەوینە بۆ رێککەوتنی گەورە لە دیداری لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ هەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانان گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ هی لیفێنگ، جێگری سەرۆکوەزیرانی چین تاوتوێی دانانی میکانیزمی هاوبەشیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد کردووە.

گفتوگۆ لەبارەی ژیریی دەستکرد

سکۆت بێسێنت روونیکردەوە واشنتن پێشنیازی دانانی میکانیزمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بۆ رووداو و مەترسییە ئەمنییەکان کردووە بە ناوی "دایەلۆگی ژیریی دەستکردی نێوان ئەمریکا و چین."

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گوتی: "لەگەڵ لایەنی چینیدا بەشدارییەکی زۆر سەرکەوتوومان هەبوو و رێککەوتین لەسەر ئەوەی دووبارە کۆببینەوە." هەروەها هەردوولا لە کۆبوونەوەی تایبەت و دووقۆڵیدا باسیان لە گرنگیی شەفافییەت لەنێوان هەردوو زلهێزەکەدا کرد.

دۆسیەی بازرگانی و ئاگربەستی گومرگی

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا جەیمیسن گریر، بەرپرسی باڵای بازرگانیی ئەمریکا بەشدار بووە و باس لەوە کراوە کە پێویستە هەردوو وڵات بتوانن پێکەوە کاربکەن تاوەکو گرژییە ئابوورییەکان کەمبکەنەوە.

هەردوولا تاوتوێی درێژکردنەوەی ئاگربەستی بازرگانیی نێوانیان و دانانی بەربەستی پارێزەریان بۆ تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد کردووە. لایەنی ئەمریکی هەوڵی داوە دڵنیایی لە بەردەوامیی هاوردەکردنی کانزا دەگمەنەکان بەدەستبهێنێت کە بۆ کارگەکانی ئەمریکا بایەخێکی چارەنووسسازیان هەیە.

لووتکەی ترەمپ و شی جینپینگ

دیدارەکەی نیویۆرک دەستپێکێکە بۆ کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی رۆژی پێنجشەممەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ لە واشنتن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە فرانس پرێسی راگەیاند، رەنگە کۆبوونەوە تەکنیکی و کارگێڕییەکان بەردەوام بن، بەتایبەت لەبارەی پابەندبوونی بەیژینگ بە کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا کە لە دانوستاندنەکانی پێشوودا بەڵێنی لەسەر درابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە