رووداو دیجیتاڵ تۆم باراک، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە "هیوابەخش" ناوبرد و رایگەیاند، "ئێمە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی نەتەوە دەکەین، نەک میلیشیا." باراک، جەختی لەوە کردەوە کە "داهاتووی عێراق پشت بە بوونی یەک نەتەوە و یەک دەوڵەت دەبەستێت." سەبارەت بە رۆڵی خۆی لەو پرۆسەیەدا، بە گاڵتەوە گوتی: "من قاوە و چا دەگێڕم و هەمووان ئارام رادەگرم." لەبارەی سووریا و پرسیارێکیش لەسەر چەسپاندنی فەرمانی ژمارە 13 لە دەستووردا، باراک، سەرۆکی سووریای بە "سەرکردەیەکی گەنجی نایاب" وەسفکرد و گوتی، "دەبێت کاتی پێ بدەین،" چونکە ماوەیەکی کەمە لە دەسەڵاتە و "هێشتا هەوڵ دەدات خۆی لەگەڵ بنکە جەماوەرییەکانی بگونجێنێت."
جیهان23-09-2026فەرمانگەی کۆچی سوێد بۆ رووداو: لە ساڵی 2025ـەوە تائێستا 269 سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
جیهان23-09-2026سەرۆکی چین سەردانی ئەمریکا دەکات؛ کۆنگرێس لەبارەی ژیریی دەستکرد و هەڵوێستی ترەمپ دابەشبووە